21/10/2019 09:13 PM

ئەو خۆراكانەی گەرنتی تەندروستیت ئەكەن


بوقڕات، باوكی زانستی پزیشكی ئەڵێ: " با خواردنەكەت دەرمانت بێ." ئەوە ڕێك ئەو بابەتەیە كە ئێمە دەیخەینە روو. زۆرێك لە ئێمە لەگەڵ دەرمانە خۆماڵییەكان ئاشناین و بەكاریان ئەهێنین، بەڵام لە هەندێكیشیان ئاگادار نین. لێرەدا ئاماژەیان پێ ئەكەین.

1-لیمۆناد بۆ لەناوبردنی بەردی گورچیلە
ئاوی لیمۆ بەنسبەت میوە هاوشێوەكانی خۆی مادەی "سیترات"ـی زیاتر تێدایە و ئەم مادەیەش ئەبێتە هۆی لەناوچوونی كالیسیۆمی كەڵەكەكراو لەگورچیلەدا كە هۆكاری سەرەكی پێكهاتنی بەردی گورچیلەیە.
2-قاوە بۆ لەناوبردنی خەمۆكی
ئەو كافەئینەی لە ناو قاوەدا بوونی هەیە، مێشك لە بەرامبەر "نۆرۆتۆكسین" كە ئەبێتە هۆی خەمۆكی، ئەپارێزێت. توێژەرانی زانكۆی هاروارد سەلماندوویانە كە خواردنەوەی چەن كۆپ قاوە لەڕۆژدا بە ئەندازەی دەرمانە گرانەكان كاریگەری لەسەر تەندروستی مێشك هەیە.
3-ماست بۆ بەرگیری لە هەڵامەت
ئەگەر ڕۆژی یەك پیاڵە ماست بخۆن سیستەمی بەرگری لەش بەهێزتر ئەبێت. ماست خاوەنی كۆمەڵێك بەكتریای بەسوودە كە تا 42%، ئەگەری تووشبوون بە هەڵامەت دائەبەزێنێت.
4-جگەری مانگا بۆ چارەسەركردنی ژانەسەر
جگەری مانگا یەكێك لە دەوڵەمەندترین سەرچاوەكانی "ریبۆفلاوین" و ڤیتامین Bـە كە ئەتوانن ژانەسەر چارەسەر بكەن.
5-هەنار بۆ سووتانەوەی لەش
هەنار پڕە لە "ئاسید ئالاژیك" كە پێست لە بەرامبەر تیشكە زیاندەرەكانی UVAوUVBـدا ئەپارێزێت. بۆ ئەم مەبەستە هەوڵ بدەن لەخودی هەنارەكە كەڵك وەربگرن نەك ئاوی هەنار یان باقی ئەو بەرهەمانەی كە لە هەنار بەرهەم دێن.

www.yahoo.com

خاک_پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved