له ڕاگهیهنراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی داوا لەو هاووڵاتیانە دەکات کە مامەڵەی دەرهێنان و نوێکردنەوەى پاسپۆرتیان کردووە، كه تا ڕۆژی 17-10-2019 تەواوبووە، سەردانيان بکەن بۆ وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەکانیان. ئاماژهى بهوهش كردووه، ئاگادارى ئەو هاووڵاتیانە دەکەین کە پاسپۆرتەکانیان تەواوبووە بە زووترین کات سەردانی پاسپۆرتی سلێمانی بکەن بۆ وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەکانیان، چونکە لە ئێستادا 20 هەزار پاسپۆرتى هاووڵاتیان تەواوبووەو نەهاتوون بۆ وەرگرتنەوەى. سهبارهت به كاتى دهوام و وهرگرتنهوهى پاسپۆرتهكانیشیان ئهو بهرێوهبهرایهتییه روونیشيكردووهتهوه: دەوامى ڕۆژانە لە کاتژمێر 8:00 ى بەیانى تا 3:00 و پێنجشەممان تا کاتژمێر 2:00 ى دوانیوەڕۆیە، پێویستە هاووڵاتى پێش کاتژمێر 1:00 ئامادەبێت لەبەر ڕەچاوکردنى ڕێکخستنى کاروبارەکانمان. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure