21/10/2019 09:25 PM

پەیوەندی نێوان ژەهراوی بوونی هەوا و تیكچوونی تەندروستی دەروونیی مناڵان

توێژینەوە سەبارەت بەكاریگەرییە نەرێنییەكانی ژەهراوی بوونی هەوا و تێكچوونی تەندروستی دەروونی، زۆر ئەنجام دراوە و لەم توێژینەوانەدا زۆتر باسی كەسانی گەورەساڵ كراوە. بەڵام بەپێی توێژینەوەیەكی نوێ كە لە لایەن زانایانی زانكۆی "سینسینتی"یەوە كراوە، ئەم زیانە ڕووی لە مناڵانیشە. خوێندنەوە سەرەتاییەكان ئەوەیان خستۆتە ڕوو كە بوونی مناڵ لە كەشی ژەهراویدا و لە ماوەیەكی كورتیشدا ئەتوانێ ئاڵۆزی دەروونی بۆ مناڵان دروست بكات. لەم توێژینەوە مەیدانییەدا كە 6800 مناڵ خرانە بەر تاقیكاری، دەركەوت كە دۆخی ئەو مناڵانەی كە لەناوچە بێدەرەتانەكانن لە هەمووان خراپترە. "پرۆكامپ" بەرپرسی توێژینەوەكە گوتی: لەوانەیە هۆكاری ئەم بابەتە ئەوە بێت كە لەم ناوچانە هۆكاری سترێسهێنەر و ژەهراوی بوونی هەوا لە ئاستێكی بەرز دایە. لە توێژینەیەكی تردا كە بە بەكارهێنانی تەكنیكی وێنەگرتنی عەسەبی هاتۆتە ئاراوە، دەركەوتووە كە پەیوەندییەكی قووڵ لە نێوان ژەهراوی بوونی هەوا لەگەڵ ئاڵۆزی میتابۆلیكی مێشك و هەروەها ئاڵۆزییەكانی خەو لە مناڵاندا بوونی هەیە. گرنگترین هۆكاری كاریگەر لەم پەیوەندییەدا، گرژبوونی خانەكانی مێشكە، ئەو كاتەی كەسەكە لە دۆخی ژەهراوی بووندایە. بەگشتی پەرەسەندنی چالاكی پیشەسازیی و ئۆتۆمبێل و ئەو ئامرازانەی كەوا بە بەرهەمە نەوتییەكان ئیش ئەكەن زیانێكی زۆر بەمێشكی مناڵ ئەگەیەنن لەسەرەتاكانی ژیانیدا، بەڵگە و دۆكۆمێنت بۆ ئەم مەترسییە ڕۆژ بەڕۆژ زیاتر ئەبێت.

 

www.forbes.com

خاک_پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved