21/10/2019 09:32 PM

ئەو ئەكتەرە بەناوبانگانەی كە هەر لە مناڵییەوە لە هۆلیوود بوون


هەندێك لە ئەكتەرە مناڵەكان پاش ماوەیەك هۆلیوود جێ ئەهیڵن و ژیانیان لە نادیاریدا تێپەر ئەكەن. بەڵام هەندێكیان هەر ئەمێننەوە و هەتا ئێستاش بەشێكن لە ئەستێرە بە ناوبانگەكانی سینەمای هۆلیوود و جیهان. لەخوارەوە ئاماژە بەچەند كەسیان ئەكەین.

1-ناتالی پۆرتمەن
یەكەم بەشداریی ناتالی پۆرتمەن لەسینەمادا ئەگەرێتەوە بۆ ساڵی 1994 ئەوكاتەی  كە لە فیلمی "لێئۆن: پرۆفیشناڵ"ـدا ڕۆڵی گێڕا. پاشان رۆڵ گێڕانی ئەم ئەكتەرە لە فیلمی "شەڕی ئەستێرەكان"دا ناوبانگێكی جیهانی بۆ دەستەبەر كرد.
2-جۆدی فاستەر
جۆدی فاستەر تەمەن 12 ساڵان بوو كە لەگەڵ ئەكتەری بەناوبانگ "ڕابێرت دێنیرۆ" لە فیلمی "شۆفێر تەكسی"دا ڕۆڵی گێڕا. بەدر لەمانە ئەم ئەكتەرە بە بەشداری لە دراماكانی تەلەفیزیۆندا بۆ نموونە "ژن هێنانی باوكە ئێدی" و " نمایشی دۆریس دەی"، پێی نابووە ناو جیهانی نواندنەوە.
3- دانیەل رادكلیف
ئەم ئەكتەرە 11 ساڵان بوو كە لە فیلمی "هاری پۆتێر و بەردی سێحراوی"دا بەشداری كرد. ئەو ڕێك لەو تەمەنەدا بوو كە "كاراكتەری "هاری پۆتێر" لە چیرۆكەدا لە سێحربازبوونی خۆی ئاگادار ئەبێتەوە.
4-داكۆتا فانینگ
داكۆتا فانینگ گەنجترین كەسێكە كە بە ئێستاشەوە توانیویەتی ببێتە كاندیدای خەڵاتی ئەنجومەنی ئەكتەران بۆ فیلمی (Screen Ators Gulid Award). ئەو لە تەمەنی 8 ساڵاندا بوو بەكاندیدی ئەم خەڵاتە. ڕۆڵ گێڕان لە فیلمی (من "سام"ـم) "I Am Sam" كە لە 2001دا بەرهەم هات ئەم ئەكتەرەی بەناوبانگ كرد.

 

www.insider.com

خاک_پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved