22/10/2019 04:51 PM

نەیهێشت فیلمێک دەربارەی باوکی نمایشبکرێت


وڵاتی چین فیلمی سینەمایی «Once Upon a Time in Hollywood» راگرت کە لەیەکێک لەدیمەنەکانی فیکمەکەدا بەشێوەیەکی خراپ باسی بروسلی دەکات.
راگرتنی ئەم فیلمە دوای ئەوە دێت کە شانون لی کچەکەی بروسلی سکاڵایەکی لەسەر بەرهەمهێنەر و دەرهێنەری فیلمەکە تۆمارکردووە بەوەی کە لەیەکێک لەدیمەنی فیلمەکەدا بەشیوەیەکی خراپ باسی باوکی کراوە بەوەی کە بروسلی کەسێکی هیچ لەبارانەبووە. بۆیە بەرهەمهێنەرانی فیلمەکە بڕیاریانداوە کە ئەو دیمەنە لەفیلمەکە بسڕنەوە بۆ ئەوەی رێگەیان پێبدرێت لە چین نمایشی بکەن
فیلمەکە دەرهێنانی کوینتین تارانتینۆ-یەو هەریەکە لە براد بیت و لیۆناردۆ دیکاپریۆ و چەندین ئەکتەری تر رۆڵی تێدا دەبینن و لەهەفتەی یەکەمی نمایشیدا لەسەر شاشەی سینەماکانی ئەمریکا توانی بڕی 40 ملیۆن دۆلار بەدەستبهێنت.

خاك-ئاژانسەكان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved