شاعیرێكی به‌ناوبانگی كورد كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان شاعیری دیاری شاری سلێمانی كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا. محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان ناسراو به (جه‌نه‌ڕاڵی پایز) پیشه‌ى شاعیر‌و نووسه‌ر كۆتایی به‌ژیانی خۆیهێنا. پاش ئاگاداركردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پۆلیس‌و گه‌یشتنی تیمه‌كانی به‌ڵگه‌ی تاوان بۆ شوێنی ڕووداوه‌كه، به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ركه‌وت كه ناوبراو له‌ڕێی خۆهه‌ڵواسینه‌وه له ماڵه‌كه‌ی خۆی كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه. ته‌رمی شاعیر‌و نووسه‌ر محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان گواسترايه‌وه بۆ پزیشكی دادوه‌ری به مه‌به‌ستی پشكین‌و ئه‌نجامدانی توێكاری. هاوكات له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی ئه‌زمڕه‌وه په‌ڕاوی لێكۆلینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه. محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان ته‌مه‌نی 67 ساڵه‌و یه‌كێكه له شاعیر‌و نووسه‌ره دیاره‌كانی شاری سلێمانی‌و هه‌رێمی كوردستان. محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان كێیه؟ محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان له ساڵی 1957 له گه‌ره‌كی ده‌رگه‌زێنی شاری سلێمانی له‌دایكبووه، خوێندنی سه‌ره‌تایی، ناوه‌ندی و ئاماده‌یی هه‌ر له‌و شاره ته‌واو كردووه. ژه‌نه‌ڕاڵی پایز، له سه‌ره‌تای لاوێتییه‌وه ده‌ستی به كتێب خوێندنه‌وه كردووه، له ساڵی 1975 ده‌ستی كردووه به نووسینی شيعرو بڵاوكردنه‌وه‌ی. محمد عومه‌ر عوسمان خاوه‌نی یه‌ك كۆبه‌رهه‌مه به‌ناوی (له غوربه‌تا). خاك - ڕاگه‌یاندن‌ی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure