پیشانگای كاریكاتێری هه‌موومان رۆژئاڤاین ده‌كرێته‌وه‌به‌ختیار سه‌عید به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی 7 ره‌نگه له فه‌یسبوكی تایبه‌تی خۆی بڵاویكردوه‌ته‌وه كه پیشانگای كاریكاتێری هه‌موومان رۆژئاڤاین ده‌كرێته‌وه. ناوه‌ندی 7 ره‌نگه به به‌شداری به‌رهه‌می چه‌ندین كاریكاتێری كورد‌و وڵاتانی جیاواز، پیشانگای هه‌موومان رۆژئاڤاین له رۆژی 27/10/2019 له هۆڵی مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی ده‌كاته‌وه. له‌و پیشانگایه‌دا چه‌ندین كاریكاتێرستی وڵاتان به كاره‌كانیان به‌شداریان كردووه، له‌وانه (جامایكا، ئه‌رجه‌نتین، سوید، میسر، بوڵگاریا، پۆلندا، هۆڵندا، ئێران، ئه‌ڵمانیا، ئیتالیا، قوبرس، عێراق، ئه‌مریكا، فه‌ره‌نسا). پیشانگاكه سه‌عات 4:00ی پاشنیوه‌ڕۆ ده‌كرێته‌وه‌و ماوه‌ی 3 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت. خاك - كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure