22/10/2019 10:56 PM

سوودەكانی گێزەر

ئاشكرایە كە خواردنی میوەو سەوزە سوودی هەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ، لەچاو ئەو خواردنانەی كە دەستكاری كراون لە كارگەكانداو ماددەی تری تێكەڵكراوە، خواردنی سروشتی سوودبەخشە بەهۆی ئەوەی كە پێكهاتووە لە چەندین جۆر ڤیتامین، بۆئەوەی لەكاتی برسیدا لەجیاتی شیرینی گرنگی بە خواردنی میوە بدەیت، پزیشكان رێنمایی لەسەر هەڵبژاردنی خواردنی گێزەر دەدەن بۆ وەرگرتنی زۆرترین ڤیتامین لەچاو سەوزەكانی تردا.

لە گێزەردا ڤیتامینی A تێدایە، ڤیتامینی A یاریدەدەرە بۆ دروستكردنی پێستی نوێ، لەكاتی چارەسەری برینی سەر پێست، هەروەها تەندروستی چاو بەهێز دەكات بۆ توانای بینین لەكاتی تاریكیدا.

لەهەمانكاتدا گێزەر پێكهاتووە لە ڤیتامینB، ئەوەش سوودی هەیە بۆ بەهێزكردنی باری تەندروستی مرۆڤ بەگشتی، هەروەها سوودی هەیە بۆ هەزمكردنی خواردن و بۆ دروستبوونی هاوسەنگی لە هۆڕمۆندا.

هەروەها گێزەر ڤیتامین Cشی كە ئەوەش سوودی هەیە بۆ تەندروستی پێستی دەموچاو و تەندروستی قژ، ئەمە جگەلەوەی رێگری لە نەخۆشییەكانی دڵ دەكات.

لە لێكۆڵینەوەیەكدا لەسەر سوودەكانی گێزەر دەردەكەوێت كە سوودی هەیە بۆ هەوكردن، هەروەها گرفتەكانی ریخۆڵە كەمدەكاتەوە.

لەم بابەتەدا تیشكمان خستووەتەسەر سوودەكانی گێزەر بۆ تەندروستی مرۆڤ، بەهۆی ئەوەی گێزەر ماددەی شەكری كەمە، هەروەها سوودی هەیە بۆ ئەو كەسانەی نەخۆشی شەكرەیان لەگەڵ، هەربۆیە پزیشكان رێنمایی دەدەن لەسەر خواردنی گێزەر بۆ پاراستنی هاوسەنگی باری تەندروستی ئەو كەسانەی نەخۆشی شەكرەیان هەیە.

خاك – وكالات




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved