23/10/2019 10:13 AM

بۆچی لە وەرزە ساردەكاندا زیاتر نەخۆش ئەكەوین؟


پسپۆڕانی بواری تەندروستی لایان وایە هۆكاری بەرزبوونەوەی هەڵامەت لە وەرزە ساردەكاندا بارینی بەفر و باران نییە. هۆكارەكەی ئەوەیە كە لەم وەرزانەدا، كەسەكان كەمتر ئەڕۆنە دەرەوە و لە ماڵەوە ئەمێننەوە، هەر بۆیە ئەگەری هەوكردنە جۆراوجۆرەكان بەرز ئەبێتەوە. هەروەها ڤایرۆسەكان لە شوێنی شێدار و سارددا چالاكیان زیاتر ئەبێت. ئەگەری تووشبوون بە هەڵامەت لە هەموو وەرزەكاندا لە ئارادایە، بەڵام چونكە لە پاییز و زستاندا تیشكی خۆر كەمتر دەرئەكەوێت، سیستەمی بەرگری لەش لاواز ئەبێت و چالاكی بەكتریا و ڤایرۆسەكان بەرز ئەبێتەوە. تیشكی سەروو وەنەوشەیی تایبەتمەندی دژە هەوكردنی هەیە و كاتێك بە جەستە ناگات ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییە جۆراوجۆرەكان دێتە ئاراوە. جێی ئاماژەیە كە بەر لەوەی ئەنتیبایۆتیكەكان بەرهەم بێن، تیشكی سەروو وەنەوشەییان بۆ چارەسەركردنی ئازاری سێل بەكار ئەهێنا. كاریگەرترین شێواز بۆ بەرگریی كردن لە هەڵامەت، شۆردنی دەستە بە ئاو و سابوون لەماوەی 20 چركە. هەروەها نزیك نەبوونەوە لە پژمە و كۆخەی كەسانی تووشبوو ئەتوانێ بۆ ئەم مەبەستە كاریگەر بێت. بەكارهێنانی كەلوپەلی تاكەكەسی بۆ نموونە: پەرداخ و كەوچك و خاولی ئەتوانێ ڕادەی گواستنەوەی هەڵامەت لە كەسانی تووشبوو كەم بكاتەوە. ئەگەرچی  باران و تەڕبوون لە ژێر باراندا هۆكاری سەرەكی نین بۆ تووشبوون بە هەڵامەت، بەڵام هەرچی كەمتر خۆتان تەڕ بكەن و جلی گەرم بپۆشن و ئاوی لەشتان لە ئاستێكی نۆرماڵدا ڕابگرن، تەندروستیان پارێزراوتر ئەبێت.

 

healthline

 

خاک_پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved