خه‌لیل عه‌بدوڵڵا كتێبی (هه‌وڵه‌كانی ئه‌لحوسه‌ری بۆ زینده‌به‌چاڵكردنی خوێندنی كوردی،سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ت یاخود خواستی زاتی؟) مامۆستا عه‌زیز یاوه‌رم به‌زمانی عه‌ره‌بی خوێنده‌وه. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كتێبه‌كه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی گرنگه‌و ئه‌و ئاسته‌نگانه ده‌خاته‌روو كه ساتع ئه‌لحوسه‌ری به‌رێوه‌به‌ری گشتیی مه‌عاریفی عیراق له‌ماوه‌ی نێوان ساڵانی1922-1927 بۆ رێگرتن له‌خوێندنی كوردی له‌كوردستاندا دروستی كردبوون. له‌دوا لاپه‌ڕه‌كانی كتێبه‌كه‌دا ناونیشانێك كه‌په‌یوه‌ندی به بابه‌تی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌و خوێندنی كوردییه‌وه نییه زۆر سه‌رنجی راكێشام. ناونیشانه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه بۆچی ئه‌لحوسه‌ری سوور بوو له‌سه‌ر دوورخستنه‌وه‌ی جه‌واهیری له سلكی خوێندن؟ بێگومان جه‌واهیری مه‌به‌ست له‌شاعیری گه‌وره‌ی عه‌ره‌ب محه‌مه‌د مه‌هدی جه‌واهیرییه. كه‌له‌و كاته‌دا مامۆستای زمانی عه‌ره‌بی ده‌بێ‌و له‌لایه‌ن ساتع ئه‌لحوسه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی مه‌عاریفه‌وه فه‌سڵ ده‌كرێت. ئه‌لحوسه‌ری له‌كتێبی(یاداشته‌كانم له‌عیراقدا 1921-1941) كه‌ساڵی 1967 بڵاوی كردۆته‌وه، به‌م شێوه‌یه چیرۆكی دامه‌زراندن‌و فه‌سڵكردنی جه‌واهیری ده‌گێڕێته‌وه‌و ده‌ڵێت:عه‌بدولمه‌هدی ئه‌لمنته‌فكی وه‌زیری په‌روه‌رده پێی گوتم ئه‌دیبێك هه‌یه له‌نه‌جه‌ف به‌ناوی محه‌مه‌د مه‌هدی جه‌واهیری به‌مامۆستای زمانی عه‌ره‌بی له‌به‌غدا دایبمه‌زرێنه. ئه‌لحوسه‌ری ئه‌ڵێ كه‌پرسیاری ئه‌و كه‌سه‌م كرد وتیان خاوه‌نی ره‌گه‌زنامه‌ی ئێرانییه‌و كه چاوم به‌جه‌واهیریش كه‌وت ئه‌وه‌ی نه‌شارده‌وه كه ره‌گه‌زنامه‌ی ئێرانی هه‌یه.له‌به‌رئه‌وه پێم راگه‌یاند كه‌له‌به‌ر ئه‌و هۆكاره ناتوانم دایبمه‌زرێنم. به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌باوك‌و باپیرانی جه‌واهیری له‌عیراق له‌دایك بوو بوون‌و خاوه‌نی ره‌گه‌زنامه‌ی عیراقی بوون. له‌سه‌ر داوای وه‌زیری په‌روه‌رده، وه‌زیری ناوخۆ به‌ئاسانی‌و له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكدا ره‌گه‌زنامه‌ی عیراقی به‌جه‌واهیری به‌خشی. ئیدی ئه‌لحوسه‌ری پاساوی ئه‌وه‌ی نه‌ما كه رێگه له‌دامه‌زراندنی جه‌واهیری بگرێت، به‌ناچاری‌و به‌نابه‌دڵی به‌مامۆستای زمانی عه‌ره‌بی دایمه‌زراند. له‌دوای هه‌فته‌یه‌ك له‌دامه‌زراندنی، جه‌واهیری پارچه شیعرێكی له‌رۆژنامه‌ی ئه‌لفه‌یحا بڵاو كردبۆوه. به‌لێكدانه‌وه‌ی ئه‌لحوسه‌ری له‌و شیعره‌دا جه‌واهیری ستایشی وڵاتی فارسی كردووه‌و عیراقی خۆشنه‌ویستووه!. به‌ڵام له‌راستیدا ئه‌و شیعره شیعرێكی ئاسایی مه‌جازی بووه.به‌ڵام ئه‌لحوسه‌ری له‌جه‌واهیری به‌بیانوو بووه‌و ئه‌و شیعره‌ی كردۆته به‌هانه‌و فه‌سڵی كردووه. سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه وه‌زیری په‌روه‌رده به‌و بڕیاره‌ی ئه‌لحوسه‌ری تووڕه ده‌بێ‌و داوا ده‌كات بڕیاری فه‌سڵكردنی جه‌واهیری هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌و ئه‌و بابه‌ته ده‌بێته جێگه‌ی مشتومڕ‌و وه‌ڵام‌و وه‌ڵامكاری نێوان وه‌زیرو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی مه‌عاریف‌و سه‌رۆك وه‌زیرانیش ته‌ده‌خول ده‌كات. به‌ڵام ئه‌لحوسه‌ری مل بۆ نوسراو‌و فشاره‌كانی وه‌زیرو سه‌رۆك وه‌زیران نادات‌و هه‌ر سوور ده‌بێ له‌سه‌ر فه‌سڵكردنی جه‌واهیری. له‌كۆتاییدا كێشه‌كه به‌سه‌ركه‌وتنی ئه‌لحوسه‌ری‌و شكستی وه‌زیری په‌روه‌رده‌و دوورخستنه‌وه‌ی جه‌واهیری له سلكی خوێندن كۆتایی دێت. سه‌رچاوه‌ی هێزی ساتع ئه‌لحوسه‌ری ئه‌وه‌بووه كه كه‌سێكی نزیكی مه‌لیك فه‌یسه‌ڵ بووه، مه‌لیك پشتیوانی بووه. ئه‌لحوسه‌ری له‌دیدی ته‌سكی نه‌ته‌وه‌په‌رستی عه‌ره‌ب‌و مه‌زهه‌بی سوننه‌و له‌رێی زمانه‌وه ویستویه‌تی پرۆگرامه‌كانی خوێندن‌و په‌روه‌رده كۆنترۆڵ بكات. هه‌رله‌و گۆشه‌نیگایه‌وه دژی خوێندنی كوردی له‌لایه‌ك‌و دژی شیعه‌كان له‌لایه‌كی تره‌وه بووه. شه‌ڕه‌كانی له‌گه‌ڵ جه‌واهیری‌و وه‌زیری په‌روه‌رده له گه‌وهه‌ردا به‌هۆی ئه‌وه‌وه بووه كه‌هه‌ردوكیان شیعه بوون. ئه‌و دیده شۆڤێنیه‌ی ئه‌لحوسه‌ری شوێنه‌واری خراپی له‌سه‌ر بواری خوێندن‌و په‌روه‌رده‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان پێكهاته جیاجیاكانی عیراق به‌جێهێشت. دوورخستنه‌وه‌ی جه‌واهیری له‌پیشه‌ی مامۆستایی، دواتر لێسه‌ندنه‌وه‌ی ره‌گه‌زنامه‌ی عیراقی لێی له‌لایه‌ن سه‌رانی كوده‌تای شوباتی 1963ه‌وه، ئه‌وی له‌كاروانی شیعر‌و ئه‌ده‌ب‌و روناكبیری‌و داهێنان نه‌وه‌ستان‌و بوو به‌و شاعیره گه‌وره‌یه‌ی كه‌به‌موته‌نه‌بی سه‌رده‌م بناسرێ‌و نه‌ك هه‌ر گه‌لی عه‌ره‌ب، به‌ڵكو گه‌لانی دیكه‌و مرۆڤایه‌تی شانازی پێوه بكات. ساتع ئه‌لحوسه‌ریش سه‌رباری خزمه‌تگوزراییه شۆڤێنییه‌كانی، ساڵی 1941 له‌سه‌رده‌می عه‌بدولئیلاهدا ره‌گه‌زنامه‌ی عیراقی لێسه‌ندرایه‌وه‌و له‌عیراق دوورخرایه‌وه‌و وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی توندڕه‌وی نه‌ته‌وه‌یی شۆڤێنی چووه مێژوه‌وه.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure