سەفەر ئەتوانێ دەرفەتێک بێت بۆ دوورکەوتنەوە لە سترێس و گرفتەکانی ژیان. مرۆڤ به بینینی وڵاتێکیتر و داب و نەریتەکانیان، ئەزموونەکانی زیاد ئەبێت و لە درێژەی ژیاندا بێگومان سوودی لێ وەردەگرێت. بەڵام بەر لەوەی سەفەر بکەین بۆ وڵات و شوێنێک ئەبێ به باشی داب و نەریتیان بخوێنینەوە تا بتوانین میوانێکی باش بین. لە درێژەدا لەگەڵ کۆمەڵێک لەم نەریتە سەرنجڕاکێشانه ئاشنا ئەبین. ١-لە ڕووسیا ڕێژەی گوڵی ناو چەپکەگوڵ ئەبێ تاک بێت نەک جووت و گەر بەپێچەوانەی ئەم یاسایە چەپکەگوڵ پێشکەش به کەسێک بکەیت بێڕێزییەکی زۆرت بەو کەسە کردووە. ٢-لە چین تەنها لە کاتی تووڕەبووندا ڕاستەوخۆ سەیری چاوی یەک ئەکەن. لە کاتی ئاساییدا ئەم کارە بە بێرێزی دێتە ئەژمار. ٣-هەرگیز لە هاووڵاتیانی نەرویج مەپرسن کە ئایا ئەڕۆن بۆ کڵێسا یان نا. چونکە تەنها ڕێژەیەکی کەم لە خەڵکەکەی هاتوچۆی کڵێسا ئەکەن و خستنە ڕووی ئەم پرسیارە بە بێڕێزی دێتە ئەژمار. ٤-لە ئەلمانیا به شێوەی پێشوەخت لەدایکبوونی هیچ کەسێک پیرۆز ناکەن. ئەوان لایان وایه ئەم کارە چانسی خراپ ئەهێنێتە سەر ڕێگایان. ٥-لە فەڕەنسا خواردنی تەنها یەک جۆر خواردن و هەروەها جیهێشتنی پاشماوە نیشانەی بێڕێزییەکی گەورەیە. هەر بۆیه ئەبێ لانیکەم دوو جۆر خواردن داوا بکەن و ئەبێ گشتی بخۆن!
brightside
خاک_پشکۆ کامەران
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure