23/10/2019 05:39 PM

ئایا لەگەڵ خۆشەویستەکەمان ئەمێنینەوە؟



درۆ و خەیانەت و شتی لەم چەشنه هۆکارێکی دیار و بەرچاون بۆ تێکچوونی پەیوەندییەکان. بەڵام هەندێک هۆکار هەن کەمتر هەستیان پێ ئەکرێت بەڵام کەم کەم پەیوەندییەکان لەناو ئەبەن. لە درێژەدا ئاماژه به هەندێکیان ئەکەین.

١-لەبەرچاو نەگەرتنی جەوی تاکەکەسی
هەندێک جار خۆشەویستەکەتان لە سەرجەم کات و ساتەکانی ئێوەدا بەشدارە. به جۆرێک کە ئیتر هیچ فەزایەکی تاکەکەسیتان بۆ نامێنێتەوە. ئەم رەفتارە لە سەرەتاوە به مانای سۆز و خۆشەویستییەکی زۆر، لێکدانەوەی بۆ ئەکرێت بەڵام لە درێژخایەندا کێشە دروست ئەکات. چون مرۆڤ بەردەوام پێویستی به تەنهایی و جەوی تاکەکەسی هەیە.

٢-هەوڵ دان بۆ گۆڕینی لایەنی بەرامبەر
هەندێک کەس حەز ئەکەن لایەنی بەرامبەریان به پێی حەز و خولیاکانی خۆیان بگۆڕن، بەڵام لەوە بێ ئاگان لە هەر کەس شوناسی تایبەت به خۆی هەیە و گۆڕین و دەستبردن بۆ ئەم بابەتە کاریگەری نیگەتیڤی لەسەر درێژەی پەیوەندییەکە هەیە. کەوابوو مرۆڤەکان هەر بەو جیاوازییانەی کە هەیانه وەربگرن نەک ئەو جۆرەی خۆتان حەزتان لێیەتی.

٣-گوێ نەگرتن بۆ بیرو رای لایەنی بەرامبەر
ئەم کێشەیە سەرەتا لە بابەتی بچووکەوە دەست پێ ئەکات بۆ نموونه هەڵبژاردنی ریستۆرانت بۆ دیدارێکی عاشقانه یان بینینی فیلمێک لە سینەما. لە پەیوەندییه ئانۆرمالەکاندا، لایەنەکان لایان وایه بڕیار و بۆچوونی خۆیان هەمان بۆچوونی لایەنی بەرامبەریانه و هەر بۆیه پرس به یەکتری ناکەن.

 

brightside.me

خاک_پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved