23/10/2019 11:05 PM

وەزارەتی تەندروستی بڕیارێك بۆ سەرتاشخانەكان دەردەكات

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری قەدەغەكردنی بەكارهێنانی گوێزان لە سەرتاشخانەكان دەدات و جەختدەكاتەوە كە تەنها “دەبێت گوێزانی سەفەری” بەكاربهێنرێت.

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم كە ئيمزای د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی لەسەرە، بڕیاردراوە تیمەكانی چاودێری تەندروستی سلێمانی ڕابسپێردرێن بۆ بەدواداچوونی جێبەجێ‌كردنی ڕێنماییە تەندروستییەكان بەتایبەت لە سەرتاشخانەكان، كە دەبێت مووس تەنها یەك جار بەكاربهێنن “سەفەری”، بەپێچەوانەوە كاری یاساییان بەرامبەر ئەنجامدەدرێت.

چاودێری تەندروستی سلێمانیش داوای لە هاووڵاتیان كردووە، هیچ كاتێك ڕازی نەبن لە سەرتاشخانەو ئارایشتگاو شوێنەكانی جوانكاری گوێزانی تر بەكاربهێنرێت واتە ئەو گوێزانەی كە بۆ چەند جارێك بەكاردەهێنرێتەوە، بەڵكو دەبێت گوێزانی سەفەری بەكاربهێنن.

خاك






زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved