23/10/2019 11:08 PM

نۆرینگە نایاساییەکانی ددان لە گەرمیان دادەخرێن

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان ئاشکرای دەکات کە بە پشتبەستن بە یاساو رێنماییە فەرمیيەکان، سەرجەم ئەو نۆرینگانەی ددان داخراون کە بە نایاسایی کاریان کردووەو لەبری پزیشکی پسپۆڕ، کەسانێک کاری پزیشکی ددانیان کردووە کە بڕوانامەی ئەو بوارەیان نیە.

ھاوکات بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی گەرمیان لەبارەی کارمەندانی ددانساز لەگەڵ سەرۆکی لقی گەرمیانی کارمەندانی تەندروستی کۆبوەوەو نووسراوێکی لقەکەی بەدەست گەیشت کە داوایکردبوو ئەو کارمەندانەی بڕوانامەی دبلۆمی ددانسازیان ھەیە، ئاوارتە «استثناء» بکرێن لەو بڕیارە.

لەو چوارچێوەیەشدا تەندروستی گەرمیان بڕیاریدا کە کارمەندانی تەندروستی ددان تەنھا دەتوانن کاری ددانسازی واتا دروستکردنی ددان و تاقیگەی ددان بکەن، نەک کاری ددان کێشان و چارەسەری پزیشکی دەم و ددان و نەشتەرگەری ددان بکەن، ئەویش بەپێی یاساو رێنماییەکان و کۆنوسێکی هاوبەش هەردوو سەندیکای پزیشکانی ددان و کارمەندانی تەندروستی.

خاك - بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستى گەرمیان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved