دوشكردنی به‌رده‌وام و هه‌موو رۆژێك، كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر سستكردنی خۆپارێزی سروشتی جه‌سته له به‌رامبه‌ر به‌كتریاكان چڵككردن. مه‌ترسی چڵككردن زۆرتر ده‌بێت لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه له‌لایه‌ن پرۆفیسۆر Elaine Larson و له Columbia University School of Nursing ئه‌نجامدراوه، ده‌ڵێت: كاتێك باسی پاراستنی جه‌سته له چڵككردن ده‌كرێت، ده‌بێت بزانین كه ئه‌و به‌رهه‌مه نوێیانه‌ی زۆربه‌مان له‌كاتی دوشكردندا به‌كاریده‌هێنین، به‌هیچ جۆرێك كاریگه‌رتر نین له سابوونه ئاساییه‌كانی رابردوو. به وته‌ی پروفیسۆر Larson دوشكردنی به‌رده‌وامی هه‌موو رۆژێك، له‌رێگه‌ی وشكهه‌ڵێنانی پێست و سازدانی كونی میكرۆسكۆپی و چوونه ناوه‌وه‌ی به‌كتریاكان، مه‌ترسی چڵككردن زیاتر ده‌كات. پێست بێبه‌ش ده‌كات له چه‌ورییه سروشتییه‌كان C. Brandon Mitchell كه یاریده‌ده‌ری پرۆفیسۆریه له زانستی پێست ناسین له زانكۆی George Washingtonی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، هه‌مان قسه دووپاتده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت: دوشكردنی به‌رده‌وام ده‌توانێت پێست بێبه‌ش بكات له چه‌ورییه سروشتییه‌كان و ته‌نانه‌ت رۆڵێكی نێگه‌تیڤی هه‌یه له‌سه‌ر ئاسته‌نگه‌كانی پێست كه ئه‌ركی رێگریكردنه له به‌كتریاكان. دوشكردن هه‌فته‌ی جارێك یان دوو جار گونجاوه به وته‌یMitchell ئه‌گه‌ر ته‌نها مه‌به‌ست له دوشكردن ته‌ندروستی بێت و راده‌ی هه‌ستی گه‌شبوونی دوای دوش له‌به‌رچاو نه‌گیرێت، ئه‌وه هه‌فته‌ی جارێك یان دوو جار گونجاوه. ده‌شڵێت: جه‌سته ئامێرێكی چه‌وركراوی سروشتییه‌و پێویستی به دوشكردنی به‌رده‌وامی رۆژانه نیه. خاك – س: illvet.se
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure