24/10/2019 11:03 AM

ئەربابانی ئاسمان؛ درامایەکی نوێ بە هاوکاری "ستیڤێن سپیلبێرگ" و "تۆم هەنکس"


ئەم فیلمە(بیرۆكەی ئەم فیلمە لە كتێبێكەوە وەرگیراوە) هەر بەم ناوە لە نووسینی "دۆنالد میلەر" و چیرۆکی کۆمەڵێک فڕۆکەوانی فڕۆکە شەڕکەرەکان ئەگێرێتەوە کە لە ماوەی شەڕی جیهانی دووهەمدا هەموو ڕۆژێک لە بەرزایی2500 پێیی و لە ڕۆژی ڕووناکدا، بەتەمابوون شەڕەکە بگوازنەوە بۆ ماڵی هیتلەر. ئەم هێرشانه لە ساڵی 1942ـەوە هەتا 1945 لە دژی شارەکانی بەرلین و دۆرسدن و هانۆفێر بەردەوام بوون کە بە تاکە چالاکی ئاسمانی ئەمریکا لە ماوەی ئەم شەڕەدا دێتە ئەژمار. هەوڵەکانی لقی هەشتەمی هێزی ئاسمانی ئەمریکا بۆ ڕزگارکردنی ئەوروپا لە دەست ڕایشی سێهەم کە بریتی بوو لە خستنە خوارەی 697000 تەن بۆمب بەسەر شارەکانی ئەم وڵاتەدا، ئەگەرچی کاریگەربوو بەڵام تێچوویەکی زۆری بۆ هەر دوو لا هەبوو. ئەم هێرشانه بووە هۆی کوژرانی 26000 فڕۆکەوان و لەناوچوونی 5100 فڕۆکە. بۆ بەرهەمهێنانی ئەم فیلمە جگە لە سپیلبێرگ و تۆم هەنکس، کۆمەڵێک ڕاوێژکاری بواری سینەمای شەڕ بەشدارن. ئەم درامایه لە 9 ئێپیزۆد پێکهاتووە و تێچووی بەرهەمهێنانەکەی 250 ملیۆن دۆلار بەراود کراوە. کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم درامایه هێشتا دیار نییه و سەرەتا بڕیار بوو تێچووی ئەم بەرهەمە کەناڵی HBO دابینی بکات، بەڵام دواتر Apple TV Plus ئەم ئەرکەی وەئەستۆ گرت.

 

سەرچاوە: businessinsider

 

خاک_پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved