24/10/2019 11:49 AM

چەند ڕێکارێك بۆ کێشەکانی ڕۆژانه

زۆرینەی ئێمە لە ئینتەرنێتدا به شوێن ڕێکارگەلێکەوەین کە کێشە بچووک و تاقەتپڕووکێنەکانی ڕۆژانەی پێ چارەسەر بکەین. هەر لە خواردن دروستکردنەوە تا شێوازەکانی مەکیاج و وەرزش و تەندروستی و هتد. بەڵام پاش گەڕان و بەدواداچوونێکی زۆر، دواجار ماندوو و وەڕەز به هیچ ئاکامێک ناگەین. لەم بوارەدا لەگەڵ هەندێک ڕێکاری داهێنەرانه ئاشنا ئەبین کە ئەتوانێ ئەم ئامانجەمان بهێنێتە دی.

١-کاتێک دەتانهەوێت سەرخەوێک بشکێنن و لە هەمان کاتدا خەوەکەشیان قورس نەبێت، ئامرازێکی بچووک بۆ نموونە چەند دانه کلیل بخەنە ناو دەستتانەوە. چونكە گەر خەوتان لێ بکەوێ دەستتان لێک ئەبێتەوە و به دەنگی کلیلەکان لە خەو هەڵئەستن.

٢-لە کاتی خواردن کردندا بۆ ئەوەی بزانن تام و خوێی خواردنەوە چۆنە ئەبێ لێی بچێژن. بەڵام زۆر جار چون خواردنەکە لەسەر ئاگرە لەوانەیه دەمتان بسووتێ. لە کاتی ئاوادا بەر لەوەی دەست بکەن به دروست کردنی خواردنەکە، کەوچکێک بخەنە ناو فرێزەری  سەلاجەکەوە با سارد بێت و بەم کەوچکە خواردنەکە تاقی بکەنەوە.

٣-یاسای دوو خولەک لە یاد مەکەن
بەپێی ئەم یاسایە ئەو ئیشانەی كە تەنها ٢ خولەک کات ئەخایێنن پشت گوێیان مەخە. بۆ نموونه شۆردنی قاپ و قاچاخ، ڕێک‌وپێک کردنی تەختی خەوەکەتان، شۆردنی ددان و دەست و روخسارتان و هتد. ئەم ئیشە ئاساییانە گەر ئەنجام نەدرێن دواجار کێشەی زیاتر و گەورەترت بۆ دروست دەكات.

 

سەرچاوە: brightside

خاک_پشکۆ کامەران

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved