ئەمریکای باشوور 8%ـی دانیشتوانی جیهانی پێکهێناوە بەڵام یەک لە سێی کوشتار و توندوتیژی جیهان لەم بەشەدا ڕوو ئەدات. به پێی ئامارەکانی ساڵی 2016 هەموو ڕۆژێک لە ئەمریکای باشوور 400 حاڵەتی کوشتن تۆمار کراوە، واتە 146هەزار حاڵەت لە ساڵێکدا. بۆ نموونە تەنیا لە مەکسیک و لە ساڵی 2019ـدا 17,142 جۆری کوشتن ڕووی داوە. لە بەرازیل و گواتمالا و هیندۆراس و کۆلۆمبیاش ئەگەرچی به پێی ئامارەکان ڕێژەی کوشتنوبڕین دابەزیوە بەڵام هێشتاش لە چاو شوێنەکانیتری جیهان لە ئاستێکی بەرز دان. لە ماوەی یەک دەیەدا ڕێژەی کوشتن لە ئەمریکای باشوور 3/7% بەرز بۆتەوە. ئەوە لە حاڵێک دایە کە ڕێژەی حەشیمەت 1/1% بەرز بوونەوەی به خۆیەوە بینیەوە. واتە ڕێژەی کوشتن 3 بەرابەری گەشەی حەشیمەی بووە. نایەکسانی ئابووری یەکێک لەهۆکارە سەرەکییەکانی ئەم دۆخەیە و ئەگەرچی دەسەڵاتداران لەم وڵاتانەدا هەوڵیان داوە جیاوازی چینایەتی کەم بکەنەوە، بەڵام گەندەڵی سیستەمی و مافیایی هەمیشە ڕێگر بووە. کارا نەبوونی یاساش بۆته هۆی پەرەسەندنی ئەم چەشنه کردەوانه به شێوەیەک کە لە 100 حاڵەتی کوشتن لە برازیل تەنها 8 کەیس دۆسیەی یاسایی بۆ ئەکرێتەوە. هێرشی دانیشتووانی گوند بۆ شارەکان و بەرزبوونەوەی ڕێژەی بێکاری و هەروەها نەبوونی یاسایەکی تۆکمه بۆ سنووردار کردنی هەڵگرتنی چەک و فرۆشتنی مەشرووبات، لە زیاد بوونی ئەم دیاردەیەدا کاریگەریان هەبووە.
سەرچاوە: insider
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure