ڕێحانە یەکێکە لەو گژو گیایانەی کە لە کوردستان و لە ماڵی زۆربەی هاوڵاتیاندا هەیە و گرنگی پێ دەدرێت و لە زۆر بواریشدا دەخورێت. هەندێک لە سودەکانی ڕێحانە ئەمانەن: سوودی بۆ پێست ١_ وەک پاککەرەوە بەکاردەهێنرێت و برین لادەبات و ئازار لادەبات. ٢_ ئاسەوار و شوێنی برین لەجەستەی مرۆڤ دا دەسڕێتەوە.. ٣_ ڕوخسار دەپارێزێت لەخاڵی ڕەش ، گەڵای ناسکی ڕیحانە دەخرێتە سەر پێست تا دە (10) خولەک هەفتەی سێ تا چوارجار دووبارەی بکەوە. ٤_ چارەسەری ئیلتهابی پێست دەکات چارەگە کیلۆیەک گەلای ڕیحانە لە دوو کوپ ئاوی زۆر گەرمدا لەگەڵ کەوچکێکی چێشت زەیتی کونجی تێکەڵ بکە و وازی لێ بهێنە تا بەتەواوی سارد دەبێتەوە ئینجا بیپاڵێوە و ڕۆژانە سێ جار لەڕووخسارتی بدە. ٥_ پێکهاتەی دژە ئۆکسانی زۆر بەهێزی تیدایه کە هەمیشه ڕوخسار بەگەنجی دەهێڵێتەوە ، گەلای ناسکی ڕیحان بکوتە و وەک کرێم لەڕوخسارتی بدە ، دوای نیو کاتژمێر بیشۆرەوە هەفتەی سێ جار دووبارەی بکەوە. ٦_ کونیلەی ووردی پێست پاک دەکاتەوە و پڕی دەکاتەوە (گەڵای ناسکی ڕیحان لەگەڵ سپێنەی هێلکە تێکەڵ بکە و لەڕوخسارتی بدە و دووای نیو کاتژمێر بیشۆ. ٧_ شوێنی پێوەدانی مێش و مێشولە باش دەکات ، کاتێک لەناو باخ و گژو گیاییت گەلای ڕیحانە لەو بەشانەی جسمت بخشێنە کە بەدیارەوەن بۆ ئەوەی بیپارێزی لە پێوەدان. ٨_ زیپکەی گەنجی چارە دەکات ، گەلای ڕیان لەڕووخسارتان بدەن بۆ نەهێشتنی زیپکەی گەنجی. ٩_ چارەسەری چرچی پێست دەکات ، هەفتەی سێ تا چوار جار گەلای ڕیحان بکوتە و بیخە سەر ڕوخسارت تا نیو کاتژمێر. سودی رێحان بۆ قژ ١٠_ چارەسەری خورانی پێستی سەر دەکات ، گەلای ڕیحان بەتەڕی بکوتە و لە پێستی سەرتی بدە دوای کاتژمێرێک بیشۆ ، لەشەو و ڕۆژێکدا دووجار بیکە بە ماوەیەکی کەم چارەسەری دەکات. ١١_ قژ لەهەڵوەرین دەپارێزێت. ١٢ _ چارەسەری کڕێش و ووشکی سەر دەکات، بە بەکارهێنانی زەیتی ڕیحانە لەگەڵ زەیتی گوێزی هیندی. سودی بۆ تەندروستی ١_ چارەسەری کێشەکانی میزڵدان دەکات ، بەخواردنی گەلای ڕیحان وەک سەوزە. ٢_ چارەسەری ژانەسەر دەکات ، گەلای ڕیحان بکوڵێنە و هەڵمی پێ بکە. ٣_ چارەسەری تــــــــــا دەکات ، هەموو دوو سەعات جارێک چای گەلای ڕیحان بخۆ. ٤_ تەندرووستی چاو دەپارێزێت، بەهۆی ڕێژەی زۆری ڤیتامین A کە تێیدایه، خواردن و بۆن کردن و خستنە سەر چاو ، بۆ چاو باشه. ٥_ بۆنی ناخۆشی دەم ناهێڵێت ، دەتوانم بڵێم 99٪ بەکتریا و میکرۆبی ناو دەم دەکوژێت ، ڕۆژانە چەند جارێک گەلای ڕیحان بجوون. ٦_ یاریدەدەرێکی باشه بۆ دابەزاندنی کێشی لەش. ٧_ بۆ تەرک کردنی جگەرە ، زۆر بۆنی ڕیحان بکەن ، بیخۆن. ٨_ گەدە ئارام دەکاتەوە کە بەهۆی خواردنی قورس ئازاری هەبووە. ٩_ کۆکه ناهێڵێت کاتێک (10) گەلای ڕیحان لەگەڵ سێ دەنک سیر لەناو دوو کوپ ئاودا گەرم بکرێن پێنج خولەک و دوواتر بپاڵێورێت و بخورێتەوە. ١٠_ دەزگای بەرگری بەهێز دەکات. ١١_ بۆنی ڕیحان دڵ ئاسوودە دەکات و قەلەقی ناهێڵێت. ١٢_ سێ مانگ بەردەوام چای ڕیحان بخورێت بەردی گورچیلە ناهێڵێت. ١٣_ دەرمانی نەخۆشیەکانی دڵه. ١٤_ چارەسەری ئیلتهابی لەوزەتێن دەکات. ١٥_ ڕشانەوە ناهێڵێت ، گەڵای ڕیحان و زەنجەفیل و هەنگوین باشترین دەرمانی ڕشانەوەیە. ١٦_ خانەکانی لەش لە خانەی شێرپەنجەیی دەپارێزێت .
كوردستانی نوێ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure