دڵداره‌كه‌م داعشه رۆمانێكی هاجه‌ر عه‌بدولسه‌مه‌ده و نووسه‌ر و لێكۆڵه‌ری بواری ئیسلامی سیاسی حه‌سه‌ن یاسین وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی، ئه‌م به‌رهه‌مه له بڵاوكراوه‌كانی ده‌زگای رۆشنبیری جه‌مال عیرفانه له‌دوو توێی 300 لاپه‌ڕه‌دا چاپ بووه، ئارام عه‌لی نه‌خسازیی به‌رگی بۆ كردووه و ئومێد محه‌مه‌د نه‌خشه‌سازی ناوه‌وه‌ی بۆ كردووه. رۆمانی دڵداره‌كه‌م داعشه به‌رهه‌می ژنه نووسه‌رێكی گه‌نجی میسرییه، ئه‌م رۆمانه كه له چه‌ند به‌شێك پێك دێ، په‌ی به‌كۆمه‌ڵێك مه‌سه‌له‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بات، باسی ژن و ژیانی ژن له كۆمه‌ڵگه‌ی میسری ده‌كات، هاوكات باس له چوونی گه‌نجه‌كان ده‌كات بۆ ناو داعش ده‌كات. له‌پاڵ ئه‌و بابه‌ته‌شدا چیرۆكی ئه‌وینداری له‌یلا و عومه‌ر ده‌گێڕێته‌وه، چیرۆكی ژنێكی میسرییه كه له‌ژێر باری قورسی كۆمه‌ڵگه‌ی میسریدایه و ده‌چه‌وسێنرێته‌وه، هاجه‌ر عه‌بدولسه‌مه‌د له شاری دمیات له دایكبووه، كۆلێژی ژمێریاری و زانیاری ته‌واو كردووه له زانكۆی قاهیره. ساڵانێكه سه‌رقاڵی نووسینه و به‌رهه‌مه‌كانی بریتین له رۆمانی دڵداره‌كه‌م داعشه. كۆمه‌ڵه چیرۆكی جسر الغفران، كۆمه‌ڵه چیرۆكی الفستان الابیچ، كۆمه‌ڵه چیرۆكی الرجل الغریب. حه‌سه‌ن یاسین نووسه‌ر و وه‌رگێڕ، زۆرتر له بواری ئیسلامی سیاسی‌دا ده‌نووسێت و له‌و بواره‌دا قووڵبووه‌ته‌وه و چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه‌ی نووسیوه، به‌ڵام ئه‌مجاره به‌م كاره جیاوازه‌وه هاتووه‌ته نێو كایه‌ی وه‌رگێڕان و رۆمانێكی وه‌رگێڕاوه، ئه‌ویش هه‌م وه‌ك به‌رهه‌مێكی ئه‌ده‌بی ئه‌ژمار ده‌كرێت، هاوكات په‌یوه‌سته به‌و بواره‌ی خۆیه‌وه، كه بواری ئیسلامی سیاسییه، چون رۆمانی دڵداره‌كه‌م داعشه، به‌رهه‌مێكه خوێنه‌ر ده‌باته نێو كه‌شی وڵاتێكه‌وه كه له مێژه ئیسلامی سیاسی به‌رۆكی گراتووه، له دوای رووخانی حكومه‌تی حوسنی موباره‌كه‌وه مورسی وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی ئیخوانی حوكمی میسری كردووه، به‌ڵام كۆمه‌ڵگه‌ی میسری هه‌ر زوو توانیان خۆیان له مورسی رزگار بكه‌ن و دیسانه‌وه حوكمه‌ت له میسر گۆڕا. كۆمه‌ڵگه‌ی میسری كه ئێمه زۆرتر له رێگای فیلمه‌كانیانه‌وه ئاشناین به داب و نه‌ریت و ئاستی رۆشنبیرییان، ئه‌گه‌ر چاوێك له سینه‌مای میسری بكه‌ین ده‌بینین له فیلمه‌كانی عادل ئیمام و گه‌لێك فیلم و زنجیره درامادا مه‌سه‌له‌ی ئیسلامی سیاسی و گه‌نده‌ڵی ده‌وڵه‌ت و هه‌ژاری پانتاییه‌كی فراوانی داگیركردووه، هه‌ر بۆیه ئیسلامی سیاسی توانیویه‌تی جێگه‌ی خۆی خۆش بكات، له‌و وڵاته‌دا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م وڵاته خاوه‌نی رۆشنبیری و هونه‌رمه‌ندی جدییه و سیسته‌می ئیسلامی سیاسیان قبووڵ نه‌كردوه. ئه‌م به‌رهه‌مه‌ش كه نووسه‌ر و وه‌رگێڕ حه‌سه‌ن یاسین كردوویه‌تی به كوردی هاوشێوه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌یه كه باسی ژیانی سه‌خت و ناخۆشی كۆمه‌ڵگه‌ی میسری ده‌كه‌ن، كه چۆن كاریگه‌ریی له‌سه‌ر خه‌ڵكی وڵاته‌كه داناوه و به‌وهۆیه‌وه خه‌ڵكانێك به‌ره‌و نێو ریزه‌كانی داعش بڕۆن.
خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure