25/10/2019 07:50 AM

چەند كارێكی هەڵە کە پیشەکەتان ئەخاتە مەترسییەوە

ئەوەیە کە چەند ساڵە ئەم پیشەیە ئەنجام ئەدەن گرینگ نییه؛ گرنگ دژەکردەوەی ئێوەیە لەو کاتانەدا کە تووشی دۆخێکی نەخوازراو ئەبن. هەر شوێنێک پرەنسیپ و فەزای تایبەت بەخۆی هەیە و ئەبێ بیپارێزن. جگه لەوە، جۆری ڕەفتارکردن لە شوێنی ئیشەکەتان ڕادەی سەرکەوتنی ئێوە دیاری ئەکات. لە درێژەدا دەست لەسەر چەند خاڵ دادەنێین کە ئەبێ خۆیان لێ بپارێزن ئەگینا ئەگەری ئەوە هەیە تووشی شکست و نائومێدی ببن لە بەرانبەر ئیش‌وکارەکەتاندا.

١- وێنەیەكی نەگەتیڤ بۆ خۆتان دروست مەكەن
زۆر باشە کە دەوروبەر بۆچوونی خۆیان سەبارەت بهئێوە دەرببڕن. بەڵام بۆ ئەم مەبەستە هەرگیز خۆتان دەستپێشخەری مەکەن. هەوڵ بدەن کردەوەکانتان خۆیان بدوێن و بەگوتنی ڕستەیەکی نگەتیف با وێنایەکی خراپ لەئێوە لەزەینی هاوکارەکەتاندا دروست نەبێت.

٢-شوێنی کارەکەتان به ماڵی خۆتان مەزانن
هەندێک کار هەیە کە تایبەتن بەماڵەوە. بۆ نموونه مەکیاج کردنی لەڕادەبەدەر، خواردنی خۆراکی بۆنداری وەک سیر و پیاز، لەبەر کردنی جلی نەگونجاو بۆ شوێنە گشتییەکان، باسی سیاسی و ئایینی و شتی لەم چەشنه. ئەنجامدانی ئەم کارانه لە شوێنی کار، ئەبێته هۆی دابەزینی پێگە و کەسایەتیتان لای هاوکارەکانتان.

٣-زیاتر لە تواناییەکانتان ئەرک مەگرنە ئەستۆ
زۆر باشە کە کەسەکان بۆ چارەسەری کێشەکانیان حسابتان بۆ بکەن ، بەڵام گەر ئەم ئەرکانه زیاتر لە ئاستی تواناکانی ئێوە بێت ناتوانن بەباشی ئەرکەکان ڕاپەڕێنن و دواجار ئەم ڕوانگە پۆزیتیڤەی به نسبەت ئێوەوە هەیانه پێچەوانە ئەبێتەوە.

 

سەرچاوە: businessinsider

خاک_پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved