25/10/2019 07:57 AM

سەرمایەگوزاری گۆگڵ لە بواری ژینگەدا به بڕی 150 ملیۆن دۆلار

گۆگڵ بڕیارە کۆمەڵێک پرۆژە ئەنجام بدات بەمەبەستی دابەزاندنی ڕادەی بەرهەمهێنانی کاربۆن لە پرۆسەی بەرهەمهێنانی بەرهەمەکانی خۆیدا. گۆگڵ بۆ ئەم پرۆژەیە 150 ملیۆن دۆلاری دابینکردووە. بەر لەگۆگڵ، "جێف بزۆس" بەرپرسی یەکەمی کۆمپانیای ئامازۆن باسی هەندێک پرۆژەی ژینگەپارێزی هێنایە ئاراوە. (ئەپڵ)و مایکرۆسۆفتیش لە ساڵەکانی ڕابردوودا لەم بوارەدا هەنگاوی جیدییان ناوە. ئێستاش سەرەی گۆگڵە کە لەبواری کەم کردنەوەی زیانەکانی پیشەسازی مۆدێرندا چالاکی بکات. هەڵبەت ئەوەتان لە یاد بێ کە ئەم کۆمپانیا زەبەلاحە پێشتریش کۆمەڵێک چالاکی لەم بوارەدا ئەنجام دابوو بەڵام ئێستا بەتەمایه ئاستی چالاکییە ژینەگەییەکانی بەرز بکاتەوە. بەڕێوەبەری باڵای گۆگڵ باسی وردەکارییەکانی ئەم پرۆژەیەی نەکردووە. "ئولسترۆ" لە درێژەدا باس لەوە ئەکات کە سەرجەم چالاکییەکانی گۆگڵ لە ساڵی 2007ـەوە و لە بواری بەرهەمهێنانی کاربۆندا به تەواوی سڕ بووە و هەروەها سەرجەم پێداویستی خۆی بۆ وزە لەو سەرچاوانەوە دابین ئەکات کە دێنە بەرهەم. پێشتر کارمەندانی کۆمپانیاکانی ئامازۆن و مایکرۆسۆفت و گۆگڵ، ناڕەزایی خۆیان لە بەرانبەر بێ‌مەبالاتی ئەم کۆمپانیانه به نسبەت پرسەکانی پاراستنی ژینگە دەربڕیبوو. هەروەها هەندێک کێشە بۆ نموونه هەلومەرجی نالەباری کار، ڕەگەزپەرەستی ، زیانێکی زۆری بەم کۆمپانیایانه گەیاندبوو. ئەم چالاکییه ژینگەییانە تا ڕادەیەک ئەم بەدناوییەی بۆ قەرەبوو کردوونەوە.

 

سەرچاوە: cnet

خاک_پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved