25/10/2019 08:10 AM

ئەو خۆراکانەی میگرێن لەناو ئەبەن

میگرێن حاڵەتێکی تایبەتی ژانە سەرە کە هەندێک کەس تووشی ئەبن و ئازاری زۆر بەمرۆڤ ئەگەیەنێت. دەرمانی کیمیایی ئەتوانێ بەشێوەی کاتی ئەم ئازارە لەناو ببات، بەڵام پاش ماوەیەکی کورت دیسان ئازارەکە ڕووتان تێ ئەکاتەوە. لە درێژەدا لەگەڵ چەن جۆری خۆراک ئاشنا ئەبین کە ئەگەر بەشێوەی ڕۆژانه کەڵکیان لێ وەربگرن ئەتوانن بەرگیری لە میگرێن بکەن.

١-هەنجیر
سوودەکانی هەنجیر بۆ تەندروستی لەش زۆرن. به گوتەی کارناسان لە پێکهاتەی هەنجیردا پوتاسیۆم بوونی هەیه کە ئەبێته هۆی دابەزاندنی ئەو ئازارەی کە میگرێن بەرهەمی ئەهێنێت.

٢-ماست
بەپێی توێژینەوەکان، ریبۆفلاوین کە یەکێک لە جۆرەکانی ڤیتامین Bـیە، کاریگەرترین مادەیە بۆ بەرگیری کردن لە میگرێن و ماستیش سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بۆ ئەم مادەیە.

٣-ئاوی لیمۆی ترش
هەرکات تووشی ئازاری میگرێن هاتن هەندێک ئاوی لیمۆی ترش بکەنە ناو پەرداخێک ئاوەوە و یەک تۆز خوێشی لێ زیاد بکەن. ئەم خوارنەوەیە به هۆی بوونی ڤیتامین C لە پێکهاتەی لیمۆدا، میگرێن دائەمەرکێنێت.

٤-شووتی و گێزەر
کەم ئاوی لەش به گشتی ئەگەری تووشبوون به ژانەسەر بەرز ئەکاتەوە. هەر بۆیه کەم ئاوی بۆ کەسانی تووشبوو به میگرێن ژەهرێکی به تەواو مانایه. میوە و سەوزه و به تایبەت شووتی و گێزەر به دابین کردنی ئاوی لەش ڕێگری لە میگرێن و باقی جۆرەکانت ژانەسەر ئەکەن.

 

سەرچاوە: brightside

خاک_پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved