تەندروستی نینۆک کاریگەرییەکی زۆری لەسەر جوانی دەست هەیە. گەر نینۆکەکانتان وشکن و فۆرمەکەیان تێک چووە، لەوانەیە به هۆی هەندێک عادەتی ڕۆژانەوە بێت کە پێتان وایە هیچ زیانێکیان نیە.وەک ئەمانەی خوارەوە:
١-پاک نەکردنەوەی بۆیەی نینۆک به ماوەیەکی زۆر گەر به ماوەیەکی زۆر بۆیەی نینۆک پاک نەکرێتەوە، پێکهاتە کیمیاییەکانی ناو بۆیەکە دزە ئەکەنە ناو نینۆک و وشکی ئەکات. کەوابوو هەوڵ بدەن پاش هەر جار بۆیە کردن تا دوو هەفتە بەکاری مەهێنن. ٢-شوردنی دەست به شێوەیەکی نەگونجاو ڕاستە کە لە ماوەی ڕۆژدا چەندین جار دەستمان ئەشۆین بەڵام زۆر جار ژێر نینۆکەکان به باشی پاک نابێتەوە و ئەبێتە شوێنێکی گونجاو بۆ سەرهەڵدانی بەکتریاکان. ٣-بەکارهێنانی نینۆک وەک ئامراز هەرگیز لە نینۆکی خۆتان بۆ کردنەوەی سەری کۆکاکۆلا و یان پاک کردنەوەی شتێک کەڵک وەرمەگرن. ٤-ئاگاداری نەکردن لە نینۆکەکان لە زستاندا ڕێگەچارەی ئەم کێشە بەکارهێنانی دەستکێشە. کاتێک کەشوهەوا وشک و ساردە، بۆ ئەوەیکە ڕادەی شێداری نینۆکەکان نزم نەبێتەوە بەر لەوەی دەستکێش بکەنە دەستتان حەتمەن دەستتان به کرێم چەور بکەن . ٥-کورت نەکردنەوەی نینۆک ئەگەرچی درێژ بوونی نینۆک جوانە بەڵام ئەبێ بزانن کە لەم حاڵەدا هێز و توانای نینۆک زۆر کەم ئەبێتەوە. کەوایه تا ئەتوانن نینۆکەکانتان کورت ڕابگرن.
خاک_پشکۆ کامەران
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure