ژاپۆن به بێ ئەوەی نەریت و تایبەتمەندییەکانی خۆی لە دەست بدات، وڵاتێکی مۆدێرنە. شێوەی ڕوانینی ئەم خەڵکە زۆر جار مرۆڤ تووشی سەرسوڕمان دەکات. لە درێژەدا ئاماژە به هەندێک لەم تایبەتمەندییانە ئەکەین. ١. جوانیناسی بۆ ژاپۆنییەکان زۆر گرنگە جوانیناسی ژاپۆنییەکان لەسەر بنەمای سادەیی و تێکەڵاوبوون لەگەڵ سروشت و هەروەها بوونی ڕوانینێکی قووڵ و بیرمەندانه بە بەراورد لەگەڵ ژیان، دامەزراوە. ٢. لە زمانی ژاپۆنیدا هیچ هاوتایەک بۆ وشەی "دزی" بوونی نییه ژاپۆن وڵاتێکە کە بەردەوام تووشی بوومەلەرزە دێت، بەڵام بەم حاڵەوە هیچ تاڵان و دزییەک ڕوو نادات. تەنانەت لە فەرهەنگ و وشەدا نە ژاپۆنییەکاندا وشەیەک بۆ ئەم مانایە بوونی نییه. توانەوەی یاسا لە ناو مرۆڤی ژاپۆنیدا لەوانەیە هۆکاریک بێت بۆ ئەم بابەتە. ٣. رێز دانان ڕێز دانان لە ناو ژاپۆنییەکانەدا زۆر گرنگە. بچووکەکان ئەبێ لە هەر دۆخێکدا بە ڕێزەوە قسە لەگەڵ گەورەکان بکەن. وشەی "سومیماسن" واتە "ببوورە" لە سەرەتای هەموو قسەکانیاندا بوونی هەیە. ٤. لای ژاپۆنییەکان دانپێدانان به کردەوەی هەڵە زۆر گرنگە "بوشیدۆ" کە ئاماژەیەکە به جۆری ژیانی سامۆراییەکان کە لەسەر "دانپێدانان به هەڵەکان" بونیات نراوە، به شانازییەکی گەورە دێتە ئەژمار. هەندێک جار سیاسەتوانه ژاپۆنییەکان بە هۆی ئەوەی بەڵێنەکانیان به ئەنجام نەگەیاندووە بۆ هەمیشە دەست لە کار ئەکێشنەوە.
سەرچاوە: brightside
خاک_پشکۆ کامەران
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure