25/10/2019 12:38 PM

خۆتان لەم مرۆڤانه بپارێزن

ئێمه لەماوەی ژیاندا لەگەڵ کەسانێکی زۆر لە پەیوەندی داین و هەندێک جار بە قورسی ئەتوانین تێبگەین کە ڕەفتارەکانیان فریودەرانەیه یان ئەوەی کە ئێمه خۆمان زۆر هەستیارین. بەڵام ئەگەر هەست ئەکەن پەیوەندی لەگەڵ ئەم کەسانه ئازارتان ئەدات، واباشە دڵنیا بن کە ئەم کەسانە لە یەکێک لەم تاقمانەی خوارەوەدا جێگیر نابن، ئینجا درێژه به پەیوەندییەکەتان بدەن.

١-کەسانی دۆگما و چەقبەستوو
ئەوەی کە لەسەر بیروبڕوای خۆتان سوور بن زۆر ئەخلاقێکی باشە. بەڵام ئەگەر تەنها ئەم بیروڕایه به بیڕۆڕای بەرحەق بزانیت ئەبیته کەسێکی دۆگما. کەسانی دۆگما به ئاسانی سنوورەکانی ژیان و کەسایەتی کەسەکان ئەشکێنن و دەست ئەکەن به ئامۆژگاری، به بێ ئەوەی داوایان لێ کرابێت.

٢-کەسانی خۆویست و لەخۆبایی
هەندێک کەس حەز ئەکەن بەردەوام لە ناوەندی هەموو بابەتەکاندا بن. ئەم هەستە کەم و زۆر لەناو هەموو مرۆڤێکدا بوونی هەیە. بەڵام لە هەندێک کەسدا وەها چڕ ئەبێتەوە کە پاش ئەوەی قسەیان لەگەڵ ئەکەیت مرۆڤ تووشی پووچی دێت و هەست ئەکەیت بۆچوونەکانی تۆ هیچ گرنگ نین و ئەو کەسە ئێوەی تەنها بۆ بەرز کردنەوەی کەسایەتی خۆی پێویسته و تەواو.

٣-ڕەخنەگری نەخوێندەوار
دەربڕینی ڕوانگە و بیروبۆچوون زۆر کارێکی باشە، بەو مەرجەی لە کاتی خۆیدا بێت و پاشان لەو بوارەشدا خوێندەوارییەکی تۆکمە لە ئارادا بێت. بەڵام هەندیک کەس ڕێک بەپێچەوانە، بە بێ ئەوەی پێویست بێ و شارەزایشیان هەبێت، سەبارەت بەهەموو مەوزووعێک هەڵوێست وەردەگرن و بڕیار ئەدەن.

 

سەرچاوە: brightside

خاک_پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved