25/10/2019 01:06 PM

هەندێک لە نیشانەکانی خورانی ددان


خورانەوەی ددان یەکێک لە باوترین ئازارەکانی دەم و ددانە و جگه لە ئێش و ئازارێکی زۆر، چارەسەرکردنەکەی تێچوویەکی زۆری دەوێت. ئەم گرفتە ئەگەر لەکاتی خۆیدا چارەسەر نەکرێ ئەبێته هۆی لەناوچوونی عەسەبەکانی ددان و پرۆسەی دەرمان کردنەکەی زۆر سەخت ئەبێت. لە درێژەی بابەتەکەدا لەگەڵ هەندێک لە نیشانەکانی ئەم گرفته ئاشنا ئەبین.

١-ئێشی بەردەوامی ددان
ژانی ددان یەکێک لە سەختترین ئێشەکانە کە مرۆڤ لە ماوەی ژیانیدا ئەزموونی ئەکات. ئەم ئێشە یان لە ددان دایه یان لە پووکی ددان. لە هەر دوو حاڵەتدا نیشانەی خورانی ددانه.

٢-بۆنی ناخۆشی دەم
کاتێک ددان بخورێتەوە کۆمەڵێک کونی بچووک و هەوکردوو بەدی دێت کە ئەبنه شوێنێکی گونجاو بۆ گەشە کردنی بەکتریاکان و دواجار بەرهەم هاتنی بۆنێکی ناخۆش لەناو دەمدا.

٣-هەستیار بوونی ددان به گەرما و سەرما
کاتێک ددان بخورێتەوەو هەو بکات به نسبەت ساردی و گەرمی ئەو شتانەی دێنه ناو دەمەوە هەستیار ئەبێتەوەو ئێشێکی زۆر بەرهەم ئەهێنێت. هۆکارەکەشی ئەوەیه کە ئەم خورانەوەیه عەسەبەکانی ددان ئەورووژێنێت.

٤-خوێنبەربوون لە کاتی شوردنی دداندا
کاتێک ددان ئەخورێ هەر زەختێک بکەوێته سەری ئەبێته هۆی ورووژانی عەسەبەکانی پووکی ددان و دواجار خوێنبەربوون.

 

سەرچاوە: thehealthy

خاک_پشکۆ کامەران

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved