25/10/2019 09:08 PM

سێڵفی كەسایەتیت دەردەخات

بەپێی لێكۆڵینەوە دەركەوتووە كە شێوازی گرتەی سێڵفی كەسایەتیت دەردەخات، لەگۆڤارێكی ئەمریكیدا بەناوی كۆمپوتەرس ین هومەینس براین دەرئەنجامی لێكۆڵینەوەكە بڵاوكراوەتەوە، كە لێرەدا نزیكەی 100 خوێندكار بەشداری ئەم تێستەیان كردووە.

ئەمەش دەرئەنجامی لێكۆڵینەوەی گرتە سێڵفیەكان:

1- ئەگەر لەكاتی سێڵفیدا لێوەكانت وەك لێوی مراوی لێدەكەیت، واتا لێوەكانت جوت و ئەستور دەكەیت، مانای ئەوەیە كە تۆ كەسێكی هەست ناسكیت.

2- ئەو كەسانەی لەكاتی سێڵفیدا شوێنی گرتنی سێڵفی دەرناخەن، مانای ئەوەیە كە گرنگی بەپاراستنی ژیانی شەخسی خۆیان دەدەن.

3- گەر لەكاتی گرتنی سێڵفی كامێراكە نزم بگریت، خاوەن كەسایەتییەكی بەرزیت و هەمیشە خەڵك حەزدەكات لێت نزیكببێتەوە.

4- ئەو كەسانەی لەكاتی گرتنی سێڵفیدا زەردەخەنەیان لەسەر لێوە، مانای ئەوەیە كە كەسانێكی كراوەن و هەروەها بەردەوام ئامادەن بۆ دەرفەتی نوێ.

5- ئەو كەسانەی لەكاتی گرتنی سێڵفیدا تیژ تەماشای كامێرا دەكەن، كەسانێكی بەڕەوشت جوانن و هەروەها باوەڕیان بەخۆیان هەیە.

6- ئەو كەسانەی لەگرتە سێڵفیەكاندا بەردەوام روویان خۆشەو كاتێكی خۆش بەسەردەبەن، لەدەرئەنجامی لێكۆڵینەوەكەدا زۆرترین نمرە وەردەگرن، چونكە ئەو كەسانە خاوەن كەسایەتییەكی زۆر بەرزن.

خاك – وكالات




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved