ئه‌و رۆژانه‌ی زۆر سه‌رقاڵیت به ئیش و كاره‌وه، زۆرجار به‌پێی پێویست نا‌توانیت گرنگی به نانخواردنی به‌یانیان بده‌یت، هاوكات ئه‌گه‌ر گرنگی به ژه‌می به‌یانیان نه‌ده‌یت، ئه‌وا ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و رۆژه به‌رده‌وام بێهێزو بێتاقه‌ت بیت، هه‌ر بۆیه زۆر گرنگه هه‌وڵی ئه‌وه بده‌یت له‌و رۆژانه‌دا بتوانیت له ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مدا خواردنێكی به‌سوود ئاماده بكه‌یت. بۆ په‌ره‌پێدان به ته‌ندروستیت، ده‌توانیت شه‌ربه‌تی مۆزو كێوی دروست بكه‌یت كه له كاتێكی كه‌مدا كه‌مترین ئه‌رك و زۆرترین كات و سوودت بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه. كه‌ره‌سته‌كان: 1 كێوی پارچه‌پارچه كرا‌و 1 مۆزی پارچه‌پارچه كرا‌و 1 په‌رداخ ماست نیو په‌رداخ ورده سه‌هۆڵ شێوازی ئاماده‌كردنی: هه‌موو ئه‌و كه‌ره‌ستانه بخه‌ره ناو عه‌ساره‌وه تا هه‌موو پێكه‌وه ده‌بێت به شه‌ربه‌ت، پاشان بیخه‌ره ناو په‌رداخێك، ئێستا ئه‌و خواردنه به‌سووده‌ی به‌یانیان ئاماده‌یه بۆ خواردنه‌وه. خاك – س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure