26/10/2019 11:41 AM

شێوەی هەڵسوکەوت لەگەڵ کەمئەندامان


کەمئەندامان ئەگەرچی توانای هەندێک ئیش و کاریان نییه، بەڵام بەهیچ شێوەیەک نابێ توانستەکانیان پشت گوێ بخرێت. "توێژینەوەکانی فۆربس" ئەوەی دەرخستووە کە ئەو کۆمپانیایانەی لەماوەی ساڵێکدا ١٠ ملیۆن دۆلاریان داهات هەیه، لەهەموو چەشنه هێزی کارێک، بۆ نموونه کەمئەندامان، کەڵک وەرئەگرن و ڕەمزی سەرکەوتنیشیان هەمە جۆربوونی کارمەندەکانیانە. لەدرێژەی بابەتدا ئاماژه بەچەند خاڵێک ئەکەین کە ئەبێ لە کاتی هەڵسوکەوت کردن لەگەڵ ئەم کەسانەدا لەبەرچاوی بگرین.

1-بەبەزەییەوە یارمەتیان مەدەن!
بەو پێشگریمانەیەوە کە ئەم کەسانه پێویستیان به یارمەتی هەیه مەڕۆنه پێشەوە. سەرەتا ئیزنیان لێ وەربگرن، ئەگەر قەبووڵیان کرد ئینجا یارمەتیان بدەن. ڕێک هەر ئەو جۆرەی لەگەڵ کەسێکی ئاسایی هەڵسوکەوت ئەکەن.

2-ڕوون و شەفاف قسەیان لەگەڵ بکەن
هەندێک لەکەمئەندامان کێشەی درەنگ تێگەیشتنیان هەیە. هەر بۆیه کاتێک قسەیان لەگەڵ ئەکەن، لە وشە و دەستەواژەی سادە و ڕوون و شەفاف کەڵک وەربگرن. هەروەها به هێوری و ئارامی لەگەڵیان بدوێن و کە قسەشیان کرد تا دوا وشە گوێیان بۆ بگرن.

3-هەرێمی تاکەکەسیان بپارێزن
هەندێک لە کەمئەندامان لە کورسی چەرخدار و گۆچان و شتی لەم چەشنه کەڵک وەردەگرن. هەر بۆیه بەبێ ئیزنی خۆیان ویلچەرەکە مەجووڵێنن یان پاڵی پێوە مەدەن. کاتێکیش قسەیان لەگەڵ ئەکەن ئێوە خۆتان لەگەڵ ئەو ڕێک بخەن. بۆ نموونه دابنیشن با ئەو ناچار نەبێت سەری بەرز بکاتەوە.

 

 

سەرچاوە: vancity

خاک_پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved