26/10/2019 12:32 PM

سوودەکانی گریان

گریان بەگشتی بەخاڵێکی لاواز لەکەسایەتی مرۆڤەکاندا دێته ئەژمار. بەڵام بەم حاڵەشەوە ئەگەر کوڵی گریانتان هەستا بەرگریی لێ مەکەن، چون لە سوودەکانی بێبەش ئەبن. هەندێگ گرفت هەن کە به گریان چارەسەر ئەبن.

1-دڵەڕاوکێ
بەگوتەی توێژەران گریان ئەبێته هۆی چالاک بوونی سیستەمی عەسەبیی پاراسەماتیک کە ئارامکەرەوەی مێشکە و دڵەڕاوکە کەم ئەکاتەوە.

2-فشاری خوێن
بەرزبوونەوەی فشاری خوێن مەترسی جەڵتەی مێشک و دڵ زیاد ئەکات. بەڵام بەپێی توێژینەوەکان، گریان جگە لەوەی فشاری خوێن کەم ئەکاتەوە، لێدانی دڵیش ڕێک ئەخات.

3-مادە ژهراوییەکان لەناو ئەبات
ئەو فرمێسکانەی لەکاتی گریاندا لەچاوەوە دێتە دەرێ، ئەو تەپوتۆز و دووکەڵەی لەسەر چاو ئەنیشێت پاک ئەکاتەوە. لەناوچوونی ئەم ژەهرانه ئاستی هۆرمۆنی کۆرتیزۆل یان هەمان هۆرمۆنی دڵەڕاوکە کەم ئەکاتەوە و تەندروستی دەروونیی مرۆڤ بەرەو باشی ئەبات.

4-ئێش و ئازار کەم ئەکاتەوە
ئەو كاتەی مرۆڤ بە هۆی بەركەوتنی شتێكەوە ئازاری پێدەگات چەند دڵۆپ فرمێسک لە چاویەوە ئەڕژێت. ئەمە دژەکردەوەی سروشتی لەشە لەکاتی ئێشدا کە بەهۆی بەرهەمهاتنی "ئۆکسی تووسین" و " ئەندرۆفین"ـەوە دێته ئاراوە.

 

سەرچاوە: brightside

خاک_پشکۆ کامەران

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved