ساره نه‌خله ئه‌كته‌ری شۆخ‌و شه‌نگی سوری ئاشكرای كرد، له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا میروله‌یه‌ك گازی لێگرتووه‌و دواتر شوێنه‌كه‌ی هه‌وی كردووه‌و ناچار بووه له نه‌خۆشخانه نه‌شته‌رگه‌ری بۆ بكه‌ن. ساره دوای ئه‌وه له نه‌خۆشخانه له‌سه‌ر جێ كه‌وتووه بۆ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی، وێنه‌یه‌كی خۆی له سایته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كردۆته‌وه‌و هه‌وادارانی له رووداوه‌ك ئاگادار كردۆته‌وه. له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كه‌یدا ساره نووسیویه‌تی: یه‌كه‌م جاره وێنه‌ی خۆم به نه‌خۆشی بڵاو ده‌كه‌مه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر رقم له‌وه‌یه به نه‌خۆشی‌و لاوازی ده‌ربكه‌وم، به‌ڵام رووداوه‌كه به ده‌ست من نه‌بوو. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ره‌نگه پێتان سه‌یر بێت، له راستیشدا هه‌ر زۆر سه‌یره، چونكه هۆكاری نه‌خۆشییه‌كه‌م مێروله‌یه‌كی بچووكه، دوای ئه‌وه‌ی گازی لێگرتم هه‌ستم به ئازارێكی زۆر زۆر كرد‌و به ناچاری په‌نام برد بۆ نه‌خۆشخانه. سه‌یده‌تی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure