26/10/2019 07:25 PM

ئەگەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەناو بچن چی ڕوو ئەدات؟

به گشتی لەناوچوونی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کۆمەڵێک سوود و زیانی هەیه. تا ئەو کاتەی به چاوی ئامرازێکەوە سەیری ئەم تەکنەلۆجیایه بکەین ئەوە سوودی هەیه و ئەگەر ببێته ئامانج و ژیانی ڕاستەقینەمان لە یاد بکەین ئەوە زیانەکانی زیاتر ئەبن. لە درێژەدا ئاماژه به هەندێک سوود و زیانی ئەم تەکنەلۆجیایه ئەکەین.

١-ئەبینه مرۆڤگەلێکی شادتر
به پێی تاقیکارییەک کە لە 2015ـدا لەسەر 1095 بەکارهێنەری فەیسبووک ئەنجام درا، دەرکەوت ئەم کەسانه پاش ئەوەی بە ماوەی یەک هەفتە لە فەیسبووک دوور کەوتنەوە، هەستیان به ڕەزامەندییەکی زیاتر ئەکرد لە ژیانیاندا. ئەم کەسانه به پێی قسەی خۆیان جگه لە هەستی شادی، ورە و ئیرادەیەکی  زیاتریان بۆ درێژەی ژیان دەستەبەر کردبوو.

٢-بەرگری لە مافەکانمان ئاستەم ئەبێت
لە ئێستادا تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان تریبۆنێکی بەربڵاون بۆ دەربڕینی بیروڕای جیاواز. ئەم تریبۆنانه ئەتوانن ئاڵوگۆڕیی زۆر گەورە بەدی بێنن. بزووتنەوەی واڵ ستریت و بەهاری عەرەبی بەرهەمی ئەم تۆڕە کۆمەڵایەتیانەن.

٣-لە بواری سایکۆلۆجییەوە ئارامتر ئەبین
بەشداری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا به مانای جێگیر بوون لە مەیدانی شەڕێکی گەورەی سایکۆلۆجییه. ئێمە لەم فەزایەدا بەردەوام ئەکەوینه بەر شاڵاوی ڕێژەیەکی یەکجار زۆر لە زانیاری کە بە بێ هیچ پۆلێنبەندییەک ئاراستەی ئیمە ئەکرێن. ئەم بابەتەش باری دەروونی مرۆڤ تێک ئەدات.

٤- دۆزینەوەی هەلی کار ئاستەم ئەبێت
به پێی توێژینەوەیەک کە لە2017ـدا ئەنجام درا 84٪ـی کۆمپانیاکان لە رێگای ئینتەرنێتەوە هێزی کار ئەدۆزنەوە. کەوابوو کاریگەری لەسەر کەرتی وەبەرهێنانیش دائەنێت.

 

سەرچاوە: rd

خاک_پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved