26/10/2019 09:36 PM

مێژوو - شەڕی شەش ڕۆژە

لە ساڵی 1967، لە نێوان ئیسرائیل و وڵاتە عەرەبییەکانی میسر و سوریا و لۆبناندا شەڕێکی کورت بەڵام خوێناوی ڕووی دا. ساڵی دوایی لە دریژەی کێشە و توندوتیژی لە نێوان ئیسرائیل و دراوسێکانی، ئیسرائیل بە ستراتێژییەکی دەسپێشخەرانە کەڵکی لە سیستەمی بەرگری ئاسمانی خۆی وەرگرت و سەرجەم هێزی ئاسمانی میسر و هاوپەیمانەکانی لەکار خست. پاش ئەمە ئیسرائیل توانی لە پلانێکی هێرشبەرانەدا نیمچەدورگەی سینا و کەناری غەزەی میسر و بەشی رۆژهەڵاتی ئورشەلیمی ئۆردۆن و بەرزاییەکانی جەۆلانی سوورەیا ئابلۆقە بدات. ئەم شەڕە کورتە بە نێوبژیوانی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆتایی پێهات و ئاگربەستیان راگەیاند. بەڵام خەریتەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گۆڕا و هەر ئەمەش بووە هۆی ناسەقامگیری سیاسی.
لە ساڵی 1948ـدا ئەم کێشەیە بووە هۆی ئەوەی وڵاتە عەرەبییەکان ببنە هاوپەیمان و دژ بە ناوچە نوێیەکانی ئیسرائیلیەکان دەست بدەنە هێرش، بەڵام سەرنەکەوتن.
دووهەمین رووداوێک کە لەم کێشەیەوە سەری هەڵدا ناوی نراوە کێشەی سوئیز کە ئیسرائیل و فەڕەنسا و بریتانیا لە وڵامی ڕێبەری مێسر "جەماڵ عەبدول ناسر" کە پاش بزاڤی ناسیۆنالیستی خۆی، کاناڵی سوئیزی وەک بەشێک لە وڵاتی خۆی دەسنیشان کردبوو، هێرشیان کردە سەر میسر .
ئەم ناوچەیە لە 50کان و 60کانی زایینیدا تا رادەیەک ئارام بوو بەڵام حوکمەتە عەرەبییەکان بە هۆی خەسارێک کە لە باری سەربازییەوە بینیبوویان و سەدان هەزار کەسی فەلەستینی کە بە هۆی داگیرکاری ئیسرائیلەوە ئاوارە ببوون، بووە هۆی ئەوەی ئەو ناوچەیە هەر وەک بەشێکی پڕ لە کێشە بمێنێتەوە.

 

سەرچاوە: history

خاک_پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved