26/10/2019 10:09 PM

مێژوو - رێکخراوی رزگاری خوازی فەلەستین

رێکخراوی رزگاری خوازی فەلەستین یان ( پی ئێڵ ئۆ) ساڵی 1964لە بانگهێشتێکی قاهیرەی میسرەوە سەری هەڵدا. ئامانجی سەرەکی ئەم ڕێکخراوەیە ئەمە بوو کە عەرەبە جۆراوجۆرەکان کۆ بکاتەوە بۆ ئەوەی لە ناو ئیسرائیلدا بزاڤی رزگاری خوازی فەلەستینییەکان دەستەبەر بکەن. لە درێژەدا (پی ئێڵ ئۆ) ئامانجێکی بەربڵاوتری هەڵبژارد و ڕایگەیاند کە بەتەمایە ببێتە نوێنەری گشت فەلەستینییەکان. هەرچەند لە سەرەتاوە "پی ئێڵ ئۆ" وەک رێکخراوەیەکی توندڕەو  نەناسرابوو بەڵام دواتر بە جۆرێک تێکەڵاو بوو بە تاکتیکە توند و تیژەکان و زێدەڕۆیی کە جێی موناقشە بوون.
لە ساڵی 1948ـدا ئیسرائیل بووە وڵاتێکی سەربەخۆ کە هەر ئەمەش بووە هۆی ڕاکردنی نزیکەی 750000 فەلەستینی لە ماڵەکانیان و ئەمەش بووە هۆکاری ساز بوونی کێشەیەکی قووڵی پڕ لە تووند و تیژی لە نێوان عەرەبەکان و ئیسرائیلییەکاندا.
لەم ماوەیەدا فەلەستینییەکان لە چەندین وڵاتدا ئاوارە بوون و بە هۆی نەبوونی رابەرێکی دیاریکراو نەیانئەتوانی لە باری سیاسییەوە کاریگەرییەکی بەرچاویان هەبێت.
لە ماوەی بانگهێشتی کۆمەڵە عەرەبییەکان لە ساڵی 1964ـدا فەلەستینییەکان بەم بڕوایە گەیشتن کە دەبێ رێکخراوەیەک بۆنیات بنێن. ناویان نا ئەنجومەنی نەتەوەی فەلەستین یا " پی ئێن سی" کە پێکهاتبوو لە شارۆمەندە فەلەستینییەکان و ئەمەش بۆ ئەوە بوو تا بتوانن ئامانجی ڕێکخراوەکەیان پێناسە بکەن کە بریتی بوو لە ڕووخاندنی ئیسرائیل. یەکەم سەرۆکی ئەم ڕێکخراوەیە ئەحمەد شووقەیری بوو.
دواتر گرووپێک بە ناوی "فەتح" بە رێبەری کەسێکی سەربازی بە ناوی "یاسر عەرەفات" دزە ئەکاتە ناو ڕێکخراوەکە و "عەرەفات" لە ساڵی 1969ـوە تا کاتی مردنی واتە 2004، دەبێتە رابەری ئەم رێکخراوەیە. 

 

سەرچاوە: history

خاک_پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved