26/10/2019 10:34 PM

یەكەم باران و چەند رێنماییەك بۆ شۆفێران

یەكەم بارانی پایز مەترسیدارترین بارانە بۆ شۆفێران و فازل حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبوك كۆمەڵێك رێنمایی تایبەت بە یەكەم بارانبارین بۆ شۆفێران بڵاوكردووەتەوەو رایدەگەیەنێت، پێویستە شۆفێران پابەندیبن.

1-لەكاتی یەكەم باران با خێرایی لێخورینت كەمتر بێت لە خیرایی دیاریكراوی شەقامەكە، چونكە لەگەل یەكەم باران ئەو پیسییەی لەسەر شەقامەكان بە دریژایی ماوەی هاوین كۆبۆتەوە، تەڕدەبن و دەبنە چینێك لەنێوان تایەی ئوتومبیل و رووی شەقامەكان، بەمەش برێك كردن زەحمەت دەبیت بەتایبەتی لەكاتی خیرایی زۆردا.

2- لەكاتی بارانباریندا ماوەی سەلامەتی لەنێوان خۆت و  ئوتومبیلەكانی بەردەمتدا بپارێزە، زیاتر لەكاتی ئاسایی چونكە هەڵخلیسكان روودەدات لەكاتی برێك كردنە لەناكاوەكان بەمەش ئەگەری پیكدادان پەیدا دەبیت.

3- گۆڕینی لاستیكی فڵچەكان چونكە مانەوەی لاستیكەكان بە دریژایی هاوین بە جامی ئوتومبیلەكانەوە بۆتە هۆی رەقبونیان كە ئەمەش دەبیتە هۆی باش پاكنەكردنەوەی جامەكان و كەمكردنەوەی ئاستی بینین.

4- دڵنیابوون لەباش كاركردنی سیستەمەكانی ئوتومبیل بەر لە سەفەرە دوورەكان بەتایبەتی سیستمی برێك، چونكە زیاترین سیستم كە لەكاتی باراندا شوفیران كاریان پیێدەبێت سیستمی برێكە.

5- كەمكردنەوەی خێرایی لەبەردەم ناوەندەكانی خوێندن و ئەو شوێنانەی كە پیادەی زۆری لێیە چونكە، یەكەم باران جۆریك لە شپرزەیی بۆ پیادەكانیش دروستدەكات و وادەكات لەكاتی پەرینەوە رابكەن بەبێ سەیركردنی شەقامەكان كە ئەمەش مەترسی دەخاتەسەر گیانیان.

خاك 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved