له‌هه‌ر 10 پیاوێك كه توشی هه‌وكردنی پرۆستاتن، یه‌كێكیان گیرۆده‌ی پرۆستاتی پڕئازاره. ئه‌م نه‌خۆشانه به‌رده‌وام له ناوچه‌ی پڕۆستاتدا هه‌ست به ئازار ده‌كه‌ن. به‌داخه‌وه هۆكاری ئه‌م نه‌خۆشییه هێشتا نه‌زانراوه. بۆ جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌مجۆره له هه‌وكردنی پرۆتستات، ئه‌زموون و پشكنینی زۆر پێویسته‌و هێماكانی به‌مشێوه‌یه‌ن: 1- هه‌ست به ئازار‌و ناخۆشی له ناوچه‌ی گلاندی پرۆتستات. 2- هه‌ست به ئازار‌و ناخۆشی له ناوچه‌ی هێلكه‌كان و بۆری میز. 3- هه‌ست به ئازار له‌كاتی میزكردندا. هه‌وكردنی پرۆتستات، نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌نه‌و زۆربه‌ی كات به‌ته‌واوی چاره‌سه‌ر ناكرێت. كه‌وایه پێویسته پیاوان هه‌وڵبده‌ن توشی ئه‌م نه‌خۆشییه نه‌بن. ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه ئه‌گه‌ری توشبوونی پیاوان به هه‌وكردنی پرۆتستات زۆر ده‌كات: 1- چڵككردنی میزه‌ڵدان 2- توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی گۆنۆریاو كلامێدیا 3- په‌یوه‌ندی جنسی ده‌ره‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌و په‌یوه‌ندی جنسی له‌گه‌ڵ كه‌سی جۆربه‌جۆر 4- خواردنی شتی تیژ وه‌ك بیبه‌ر 5- زیان به‌ركه‌وتنی سێ‌به‌ند (له‌گه‌ن)، بۆ وێنه له‌ڕێگه‌ی سواربوونی زۆری پاسكیل خاك – ئاs/m
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure