27/10/2019 11:04 AM

لە گەشت کردندا ئەم خالانه لەبەرچاو بگرن

وەرزی هاوین کۆتایی هاتووە و گەشتەکانیش کەم بوونەوە. بەڵام پاییزیش دەرفەتێکی بێ‌وێنەیه بۆ گەشت کردن. لە خوارەودا ئاماژە بە چەن بابەت ئەکەین کە پێویسته لە گەشتەکاندا لەبەرچاو بگیرێت

١-دۆزینەوە شوێنێکی گونجاو بۆ مانەوە
دیاریکردنی شوێنی مانەوە لە ماوەی گەشتەکاندا رۆڵێکی گرنگی لە کۆی گشتی تێچووەکانی ئێوەدا هەیه. ئەگەر هەست ئەکەن هۆتێل گرانه و ئەبێ پارەیەکی زۆری بۆ سەرف بکەن، ئەتوانن لە شوێنێکیتر بمێننەوە.  بۆ نموونه ژوورێکی بچووک بە کرێ بگرن. 

٢-لە خۆراردن و خوارنەودا زێدەڕۆیی مەکەن
دیارە خواردن و خواردنەوە لە ماوەی گەشتەکاندا چێژێکی تایبەتی هەیه بەڵام مەرج نییه ئەم خواردنانه لە ڕێستۆرانت دابین بکەن. ئەتوانن به هەندێک کەلوپەلی سادە خۆتان خواردن دروست بکەن. بۆ نموونە هێلکەوڕۆنێکی ئاسایی ئەتوانێ ژەمە نانێکی ئێوە لە رۆژانی گەشتدا دابین بکات. 

٣-وریای تێچووە زیادەکان بن
ئەگەر گەشتەکەتان لە ناوخۆدایه هەوڵ بدەن به فرۆکە گەشت نەکەن چونکە تێچووەکەی زۆرە. ئەتوانن به ئۆتۆمبێلی خۆتان ئەم کارە ئەنجام بدەن و به حەزی خۆتان لە هەر شوێنێک (ناو سروشت، هۆتێلیکانی ناو جادە و...) بمێننەوە و سەرەڕای ئەوەی چێژبەخشترە پارەیەکی کەمتریش سەرف ئەکەن. 

٤-با شوێنی مەبەست شارێک یان دوو شار بێت
هەندێک کەس حەز ئەکەن لە ماوەیەکی کەمدا سەردانی چەندین شوێنی جیاواز بکەن. ئەم کارە جگه لەوەی ماندووتان ئەکات و لێتان ئەبێ به پەلەپەل هیچی‌تری تێدا بەستە نییه. کەوابوو هەوڵ بدەن بەر لەوەی گەشتەکە دەست پێ بکەن، شوێنێک وەکوو مەبەست دەستنیشان بکەن و به ئاسوودەیی چێژ لە گەشتەکاتان وەربگرن.

 

سەرچاوە: cnbc

خاک_پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved