27/10/2019 06:08 PM

ئەم خۆراکانه دڵەڕاوکێ کەم ئەکەنەوە

سترێس و دڵەڕاوکێ جگە لەوەی باری دەروونی ئاڵۆز ئەکات، تەندروستی جەستەش ئەخاتە مەترسییەوە. دەرمانی کیمیایی بۆ ئەم گرفتە زۆرن بەڵام خۆراک و جۆری خواردنیش ئەتوانێ بەڕادەیەکی بەرچاو ئەم کێشەیه کەم بکاتەوە. لە درێژەی ئەم باسەدا لەگەڵ چەند نموونە لەم خۆراکانه ئاشنا ئەبین.

١-بامیە
لە پێکهاتەی بامیەدا مادەیەکی تێدایه به ناوی "فوولات" کە یەکێک لە جۆرەکانی ڤیتامین Bـە و "دۆپامین" یان هەمان هۆرمۆنی شادیهێنەر بەرهەم ئەهێنێت. ئەم هۆرمۆنه هەستێکی چێژبەخش به مرۆڤ ئەبەخشێت و دڵەڕاوکێ لەناو ئەبات.

٢-چاکڵێتی تاڵ
ئەو ئەنتی ئۆکسیدەنتەی کەوا لە پێکهاتەی کاکاودا بوونی هەیه ئەبێته هۆی ئارامی دەمارە خوێبەرەکان. ئەم بابەتەش هۆکارێکە بۆ دابەزینی فشاری خوێن و ئاسان کردنی سووڕی خوێن لە دەمارەکان و دواجار ئارامی مرۆڤ.

٣-پەتاتە
هەندێک جار کە تووشی دڵەڕاوکێ ئەبین حەز ئەکەین پەتاته و به گشتی ئەو خۆراکانه بخۆین کە کاربۆهیدراتیان تێدایه. ئەم بابەته پێی ئەگوترێ "برسیەتی هەست". واته ئەو کاتانەی کە خواردن نەک به مەبەستی دابین کردنی وزەی لەش، بەڵکوو بۆ ئارامی باری دەروونی بەکار ئەهێندرێت. 

٤-پرتەقاڵ
پرتەقاڵ و هاوشێوەکانی خاوەنی مادەیەکن بەناوی "میواینۆزیتۆل". ئەم مادەیەش یەکێکیتر لە جۆرەکانی ڤیتامین Bـە و کارکردی رووکەشی خانەکان، ماسولکەکان و خانەکانی مێشک پەیوەندی به بوونی ئەم مادەیەوە هەیه. 

گوێز و کیوی و گێزەر و چای سەوزیش هەر کامیان به جۆرێک مرۆڤ لە بەرانبەر سترێس و دڵەڕاکێدا ئەپارێزن

 

سەرچاوە: thehealthy

خاک_پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved