دژە-سامی بوون هەندێک جار وەک کۆنترین نەفرەتی مێژوویی ناوی لێئەبرێت. ئەمە نەفرەت لە خەڵکی جوولەکەیە. هۆلۆکاستی نازییەکان لە مێژوودا تووندوتیژترین شێوەی خۆنیشاندانی دژە سامی بوونە. دژە سامی بوون بە هیتلێرەوە دەسی پێنەکردبەڵکوو ئەم بۆچوونە ئەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی کۆن. لە زۆربەی سەردەمی ناوەڕاستدا جوولەکەکان مافی شارومەندییان پێنەئەدرا. هەر لە یۆنان و ڕۆمی کۆنەوە جوولەکەکان تاوانبار ئەکران بەوەی خۆ ئەپارێزن و لە بۆنە کەلتووری و ئایینییەکانی داگیرکەراندا بەشداری ناکەن. تەنانەت تۆمەتبار ئەکران کە مناڵی کریستیانەکان ئەدزن. ئەمە کاریگەری دانا لەسەر بۆچوون و ئابووری جوولەکەکان و ڕوانینی ئەوان سەبارەت بە جیهان. هەر لە سەدەکانی ناوەڕاستەوە جوولەکەکان لە شوێنێکی تایبەتدا بە ناوی "گەتۆ" نیشتەجێ ئەکران و ئیزنیان پێنەئەدرا لەناو خەڵکی ئاساییدا بژین. لە هەندێک لە وڵاتەکان داوا ئەکرا لە جوولەکەکان قوماشێکی زەرد لەسەر جلەکانیان بدەن یان کڵاوێکی تایبەت لەسەر بکەن کە ناوی ئەنرا"جوودنهات" بۆ ئەوەی لە خەڵکی ئاسایی جیا بکرێنەوە. بە گشتی جوولەکەکان لە گشت شوێنەکان جیا ئەکرانەوە و نەیانئەتوانی لە ناو خەڵکی ئاساییدا بژین. هەندێک لە جوولەکەکان ڕوویان هێنا بۆ پارە بە قەرز دان چون ئایینی کریستیانەتی ئیزنی نەئەدا بە کریستیانەکان کە پارە بە سوود بدەن و هەر بەو هۆیەش لە باری ئابوورییەوە جوولەکەکان زۆر سەرکەوتوو تر بوون. ئادۆلف هیتلێر و نازییەکان لە 1930ـدا هاتنە سەرکار و بزاڤێکی ناسیۆنالیستییان خستە گەڕ و باسیان لە رەگەزی پاک کرد. ئەمان هۆی گشت گرفتەکان و شکستەکانی ئەلمانیایان لە جوولەکەکان ئەدی بە تایبەت شکستی شەڕی جیهانی یەکەم، هەر ئەمەش بووە هۆی کۆمەڵکوژ کردنی جوولەکەکان و هۆلۆکاستی لێکەوتەوە.
سەرچاوە: history
خاک_پشکۆ کامەران
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure