توێژه‌رانی زانستی ته‌ندروستی زانیاری ده‌ده‌ن له باره‌ی ته‌ندروستی ئه‌و مرۆڤانه‌ی چاویان قاوه‌ییه. توێژه‌ران له نوێترین زانیاری‌دا له باره‌ی ته‌ندروستی مرۆڤ روونكردنه‌وه ده‌ده‌ن، لێره‌دا توێژه‌ران ده‌ڵێن ره‌نگی چاو په‌یوه‌ندی به باری ته‌ندروستی مرۆڤه‌وه هه‌یه، هه‌روه‌ها ره‌نگی چاو نه‌خۆشی ته‌ندروستی و ده‌روونی ده‌ستنیشان ده‌كات. له گۆڤاری زانستیدا توێژه‌ران باس له نموونه‌ی ره‌نگه‌كانی چاو ده‌كه‌ن، توێژه‌ران پێیان وایه ئه‌و كه‌سانه‌ی ره‌نگی چاویان قهوهییه هه‌ر له كاتی له‌دایكبوونیاندا باری ته‌ندروستیان زۆرترین پارێزی دژی تیشكی خۆریان هه‌یه له‌چاو ئه‌و كه‌سانه‌ی ره‌نگی چاویان قاوه‌یی نیه. له‌هه‌مانكاتدا توێژه‌رانی زانستی ته‌ندروستی ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه ئه‌و كه‌سانه‌ی ره‌نگی چاویان قاوه‌ییه كه‌متر روبه‌ڕووی نه‌خۆشی پێست ده‌بنه‌وه، به تایبه‌تی ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی پێست و شێرپه‌نجه‌ی چاویان كه‌متره. له كۆتاییدا توێژه‌ران باس له‌وه ده‌كه‌ن كه چاو قاوه‌ییه‌كان زیاتر هه‌ست به ئازار ده‌كه‌ن له‌چاو ئه‌وانه‌ی چاویان شینه، هه‌روه‌ها ده‌ڵێن كه چاو قاوه‌ییه‌كان زۆرترین ترسی نه‌خۆشیان هه‌یه. خاك – س/ وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure