به‌پێی ئه‌م رێنماییه ده‌توانیت جوانی روخسارت بپارێزیت له‌و كرده نه‌شیاوه‌ی كه رۆژانه روبه‌ڕووی ده‌بیته‌وه. به‌پێی رێنمایی پزیشكان، له رووی ته‌ندروستییه‌وه به‌لایانه‌وه باشتره ئه‌وجۆره جلوبه‌رگانه له‌به‌ر نه‌كه‌یت كه له پلاستیك دروستكراون، چونكه ئه‌وجۆره جلوبه‌رگانه ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام ئاره‌ق بكه‌یته‌وه‌و هه‌روه‌ها ده‌بنه هۆی ناشرینكردنی رووخسارت. پزیشكان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه زۆربه‌ی خانمان بۆ دابه‌زاندنی كێشی جه‌سته‌یان جلوبه‌رگی ته‌سكی پلاستیك به‌كارده‌هێنن، به‌ڵام ئه‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سوودی نییه، به‌ڵكو ته‌نها ئاره‌قی پێده‌كه‌یته‌وه، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی هه‌راسانكردنی كه‌سانی ده‌وروبه‌رت به‌هۆی بۆنی ئاره‌قه‌وه. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure