28/10/2019 09:01 AM

پەردەلادان لە BMW B3ـی 2020 لە لایەن تیۆنینگی "ئاڵپینا"ـوە + ڤیدیۆ

کۆمپانیای تیۆنیگی ئاڵپینا لە پێشانگای ئۆتۆمبێلی تۆکیۆ پەردەی لە قەمەرەی B3 ی مۆدێل 2020 لادا کە بزوێنەری BMW M3 ی لەسەر جێگیرکراوە کە ئەتوانێ 462 ئەسپەهێز وزه و 700 نیۆتۆن ‌مەتر زەبر بەرهەم بهێنێت. ئاڵپینا مانگی رابردوو بەخستە ڕووی مۆدیلی شاسی بەرزی B3 لە پێشانگای ئۆتۆمبێلی فرانکفۆرت و هەروەها مۆدێلی تۆرینگ، بڕیاڕێکی سەرسوڕهێنەریدا. ئێستاش وەشانی قەمەرەی ئاڵپینا B3 ی مۆدێل 2020 بۆ بەشداری لە پێاشانگای تۆکیۆ ئامادە کراوە و ئەم کۆمپانیای ئۆتۆمبێلسازییه بەتەمایه بەم کارە کەلێنی نێوان M340i xDrive و مۆدێلی داهاتووی BMW M3ـی کامپیتەیشن پڕ بکاتەوە. تایەکانی  ئەم ئۆتۆمبێلە 20  ئینچە و لە ماوەی  3/8چرکەدا خێراییەکەی لە سفرەوە ئەگاته 100 کیلۆمەتر لە کاتژمێردا و بۆ ئەوەی بگاته خێرایی 200 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا پێویستی تەنها به 13/4 چرکەیه. ئەوپەڕی خێرایی ئەم ئۆتۆمبێلە 303 کیلۆمەترە و ئەم تایبەتمەندییه ئەم ئۆتۆمبێلەی کردووە بە یەکێک لە خێراترین ئۆتۆمبێلەکانی جیهان.
BMW B3 خاوەنی کێسی گێڕێکی 8 دانەیی ZF ە و هەروەها سیستەمی xDrive یشی لەسەر جێگیر کراوە بۆ ئەوەی بتوانێ بەباشی لەگەڵ بەرزبوونەوەی وزە ڕووبەڕوو ببێتەوە.
تیۆنیگ بە کۆمپانیانە دەگوترێ کە ئۆتۆمبێلی کۆمپانیا گەورەکان وەردەگرن و بە تەکنەلۆجیایەکی پێشکەوتووتر، وزە و زەبر و کوالیتی ڕوخساری ئۆتۆمبێلەکە به جۆرێکی تایبەت بەرز ئەکەنەوە.

 

 

سەرچاوە: motor1

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved