28/10/2019 09:26 AM

مێژوو - رێکەوتننامەی "ئۆسلۆ"

ئەم رێکەوتننامەیە لە راستی‌دا پێکهاتبوو لە دوو رێکەوتننامە، کە لە نێوان حکومەتی ئیسرائیل و رێکخراوی رزگاریخوازی فەلەستینی‌دا روویدا. یەکەم رێکەوتنامە لە ساڵی 1993دا لە واشنتۆن و دووهەمیان لە ساڵی 1995 و لە میسر واژۆکرا. هەرچەند لەم رێکەوتننامەیەدا رێکخراوی رزگاریخوازی فەلەستین "پی ئێڵ ئۆ" حکومەتی ئیسرائیلی بە فەرمی نەناساندبوو، بەڵام حکومەتی ئیسرائیل ئیزنی ئەوەی دابوو بەوان کە ببنە خاوەنی شێوەیەک لەسەربەخۆیی بەرتەسک لە ناوچەی "غەزە"
دەسپێک و مێژووی ئەم هەوڵانە ئەگەڕێتەوە بۆ "ئۆسلۆ"ی پایتەختی وڵاتی نەرویج، لە کاتێکدا سەرکردەی هیچ کام لە دوو لایەنەکە رەزامەند نەبوون بە ئاشکرا بوونی ئەم رێکەوتنە، بۆ سازدانی ئاشتی رۆیشتن بەرەو نەرویج و دوای دانوستانێکی زۆر رێکەوتننامەیەکیان واژۆکرد بە ناوی رێکەوتننامەی "کەمپی دەیوید" کە لە نێوان ئەنوەر سادات ( سەرۆک کۆماری میسر) و "ماناچیم بیگن" سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و لە ساڵی 1978دا واژۆکرا.
رێکەوتننامەی کەمپی دەیوید شتێکی بۆنیات نا کە ناویان نابوو "چوارچێوەیەک بۆ ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست"

 

سەرچاوە: history

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved