28/10/2019 09:45 AM

دامەزراندنی ئینتەرنێتی نەتەوەیی لە روسیا

دامەزراندنی ئینتەرنێتی نەتەوەیی لە روسیا

سەرچاوە خۆجێیەکان باس لەوە ئەکەن روسیا لەمانگی داهاتووەوە خەریکی تاقیکاری ئەبێت بۆ دامەزراندنی تۆڕی ئینتەرنێتی نەتەوەیی و لەمەودوا ئەم تاقیکاریانه به شێوەی ساڵانه بۆ بەراوردکردنی ڕەوشی ئەمنی ئینتەرنێتی ناوخۆیی لەم وڵاتەدا بەڕێوە ئەچێت.
بەرپرسانی روسای گوتوویانه مەبەستیان لەم پرۆژەیه دابینکردنی ئینتەرنێتی سەربەخۆ و هەروەها پاراستنی سیستەمەکانی زانیارییه لە بەرانبەر هێرشە سایبێرییەکاندا. رەخنەگرانیش لایان وایه مەبەستی ئەم پرۆژەیه داخستنی کۆمەڵگای روسیایه به ڕووی جیهانی ئازاددا. به پێی راپۆرتی D-Russia، تاقیکاریی ئینتەرنێتی نەتەوەیی لە یەکەمی نۆڤەمبەرەوە دەست پێ ئەکات و هەموو ساڵێکیش ئەم تاقیکاریانه بەردەوام ئەبێت.
بەرپرسانی روسیا لایان وایه پێویستی به تەکنەلۆجیای ڕۆژوایی، زیانێکی ستراتیژییه و وڵاتانیتر ئەتوانن کەڵکی نابەجێ لەم کەموکووڕیه وەربگرن. بەشێکی زۆر لە سیستەمگەلی حکومی، گشتی و کەرتی تایبەت لەم وڵاتەدا تەکنەلۆجیای هاوردە بەکار ئەهێنن و روسیا بە تەمایه به دامەزراندنی ئینتەرنێتی نەتەوەیی زیاتر بەسەر جۆری بەکارهێنانی ئینتەرنێتدا زاڵ بێت. پسپۆڕێکی ئینتەرنێت به ناوی "Justin Sherman" لایه وایه حکومەتی روسیا پاش رووداوەکانی بەهاری عەرەبی و کاریگەری راستەوخۆی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەسەر ئەم رووداوانه، بڕیاری داوە تۆڕی ئینتەرنێت زیاتر بخاته ژێر کۆنترۆڵی خۆیەوە.
به پێی یاسایەک کە لە ساڵی 2006 لەم وڵاتەدا پەسەند کراوە، بەکارهێنانی ماڵپەڕگەلێکی وەک لینکدین و تەلێگرام و ئاپڵیکەیشنی رایۆیی Zello قەدەغە کراوە و کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانی تەکنەلۆجیا لە روسیا ناچار کراون دەرگای سیستەمی تەکنەلۆجیای خۆیان بە رووی هێزە ئەمنییەکانی ئەم وڵاتەدا بکەنەوە.

 

سەرچاوە: dailymail

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved