28/10/2019 10:35 AM

کرستیانۆ رۆناڵدۆ: یاریزانێک کە دڵی پڕە لە حەسرەت

کرستیانۆ رۆناڵدۆ یاریزانی بەناوبانگی یانەی یۆڤانتۆس و ئەندامی یانەی نەتەوەیی پورتوگال، لە گفتوگویەکی راشکاوانەدا لەگەڵ "پیەرس مۆرگان" باس لەوە ئەکات کە سەرەڕای ناوبانگ و داراییەکی زۆر حەسرەتی زۆر شتی هەیه. بۆ نموونه ئەوەیکە بتوانێ یەک جار ئازادانه مناڵەکانی ببات بۆ پارک بەبێ ئەوەی خەڵک لە دەوری کۆ ببنەوە. ئەم یاریزانه تەمەن ٣٤ ساڵه دەڵێ لەگەڵ کێشەیک رووبەڕووم به ناوی "ناوبانگی ناودەوڵەتی" و ئەم بابەتە زۆرم ئازار ئەدات. ئەڕۆم بۆ هەر شوێنێک لاینگرانم دەورم ئەدەن. رۆناڵدۆ گوتی ئەم بارودۆخە خێزانەکەمی عاجز کردووە. لە بەشێکی ئەم گفتگویەدا ڕۆناڵدۆ پاش ئەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆییان نیشان دا کە لەوێدا باوکی دەڵێ: شانازی به کوڕەکەمەوە ئەکەم، لەنەکاو فرمێسک به چاویدا هاتە خوار. ڕۆناڵدۆ پێشتر گوتبووی: سەرجەم جیهان منی بینی بەڵام باوکم منی نەبینی. ئەم یاریزانەی یانەی یۆڤانتۆس هەموو هەفتەیەک 530/000 پاوند پارە وەرئەگرێت و به پێی بەراوردەکان سامان و داراییەکەی زیادتر لە 500 میلیۆن پاوندە. هەروەها گوتیشی لەم جیهانه پانوبەرینەدا تەنها بڕوام به چوار کەس هەیه و ناویشیان ناهێنم. ماوەیەک لەمەوبەر رۆناڵدۆیان تۆمەتبار ئەکرد بەوەیکە دەستدرێژی کردۆته سەر خاتوونێکی ئەمریکی بەڵام رۆناڵدۆ لەم گفتوگۆیەدا سەرجەم ئەم  تۆمەتانەی رەت کردەوە و به قسەی بێبنەمای وەسف کردن. 
روناڵدۆ ئەگەرچی هەندێک جار وەک کەسێکی لەخۆبایی دەرئەکەوێت بەڵام به رای بینەرانی بەرنامەکەی "پیەرس مۆرگان"، رۆناڵدۆ لەم گفتوگۆیەدا زۆر راستگۆیانە و سادە وڵامی پرسارەکانی داوەتەوە. 

 

سەرچاوە: dailymail

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved