28/10/2019 11:17 AM

خەڵاتی جیهانی موسیقای WOMEX درا به کەیهان کەلهوڕ

کەیهان کەلهوڕ ژەنیاری بەناوبانگی ئامێری کەمانچه، بوو به پیاوی یەکەمی مۆسیقای جیهان. ئەم هونەرمەندە کوردە چەند ساڵ لەمەوبەر وەک کاندیدای خەڵاتی گرامی دەستنیشان کرابوو. کەیهان کەلهوڕ لە وتارێکی کورتدا کە لە 25ـەمین فستیڤاڵی مۆسیقای WOMEX کە لە شاری "تەمپرە"ـی فینلاندا بەڕێوە چوو، ئەم خەڵاتەی پێشکەش کرد به گۆرانیبێژی بەناوبانگی ئێرانی "محەمەدڕەزا شەجەریان". 
کەیهان کەلهوڕ لە دایکبووی ساڵی 1965ـە لە کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان. ئەم هونەرمەندە 50 ساڵە لە بواری مۆسیقادا چالاکە. کەلهوڕ دەورێکی زۆر کارای هەبووە لە ناساندنی مۆسیقای کوردی لە ئێران و جیهاندا. تا چەند ساڵ لەومەوبەر لەگەڵ گرووپگەلی جیاوازی مۆسیقای فارس وەک ژەنیار هاوکاری کردووە بەڵام لەم ساڵانەی دواییدا زیاتر وەک ژەنیارێکی سەربەخۆ و جیهانی دەرکەوتووە. کەیهان کەلهوڕ داهێنانێکی زۆری لە بواری ژەنیاریی کەمانچەدا هێناوەته ئاراوە و هەر ئەمەش بۆته هۆی سەرسامبوونی مۆسیقارەکانی جیهان.
ئەم هونەرمەندە ماوەیەک لەمەوبەر به هۆی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان، ئەو کۆنسێرتەی هەڵوەشاندەوە کەوا بڕیار بوو لە شاری ئەستەمبوڵی تورکیا بەڕێوەی ببات.

 

سەرچاوە: womex

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved