28/10/2019 04:12 PM

ئەو ئەکتەرانەی کە به هۆی رۆڵەکەیانەوە ناچار بوون سەریان بتاشن

زۆرن ئەو ئەکتەرە هۆلیوودییانەی کە بۆ گێرانی رۆڵ لە هەندێک فیلمدا ناچار بوون روخسار و ستایلی خۆیان بگۆڕن. هەر لە مەکیاجی قورسەوە تا تاشینی سەر. هەندێک ئەکتەر به سەری تاشراوەوە هاتوونە بەر کامێرا و هەندێکی دیکەش لە بەردەم کامێرادا سەری خۆیان تاشیوە. واته لەکاتی دروست کردن و تۆمارکردنی فیلمەکەدا. لە درێژەدا لەگەڵ چەند دانه لەو ئەکتەرانه ئاشنا ئەبین. 

١-ناتالی پۆرتمەن
ناتالی پۆرتمەن لە فیلمی "ڤی وەکوو ڤێندێتا (V for Vendetta)، بەرهەمی ساڵی ٢٠٠٥. لە بەر دەم کامێرادا سەری خۆی تاشی. پۆرتمەن لەم فیلمەدا ڕۆڵی کەسایەتییەکی ئانارشیست ئەبینێت کە لە چینی کرێکارە و دەستبەسەر کراوە. 


٢-تۆم کرووز
تۆم کرووز بۆ بەشی کۆتایی فیلمی "ڕاپۆرتی کەمینه" (Minority Report)،بەرهەمی ٢٠٠٢، سەری خۆی تاشی. ئەم فیلمە به پێی کورتەچیرۆکێک دروست کراوە و کرووز لەوێدا ڕۆڵی پۆلیسێکی پێشەنگ ئەگێڕێت. 

٣-مەت دەیمۆن
مەیت دەیمۆن بۆ فیلمی " ئەلیسۆم" (ٍElysium)، بەرهەمی ٢٠١٣، سەری خۆی بەتەواوەتی تاشی. ئەم فیلمه لە جۆری زانستی-خەیاڵییه و باس لە  ڕووداەەکانی ساڵی ٢١٥٤ ئەکات. دەیمۆن لەوێدا ڕۆڵی کەسایەتییەکا ئەبینێت کە تووشی ئازارێکی گران بووە و هەوڵ ئەدات کەشتییەکی ئاسمانیی بەهێز لە مەداری زەویدا بدۆزێتەوە. 

٤-کیت بلانشت
ئەم ئەکتەرە بۆ فیلمی "بەهەشت" (Heaven)، بەرهەمی ٢٠٠٢ سەری خۆی تاشی. بلانشت لەم فیلمەدا ڕۆڵێ کەسایەتییەک ئەبینێت کە کەسێکی کوشتووە و ڕایکردووە بۆ ئیتاڵیا. 

 

 

سەرچاوە: insider
خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved