28/10/2019 05:14 PM

چ کاتێک پێویستمان بە تەنیاییە؟

ئێمە بە بێ ئەوەی هەستی پێ بکەین زۆرینەی کاتەکانمان تەرخان دەکەین به کێشە و گرفتی کەسانی دەورەبەرمان و لەم ناوەدا خۆمان لە یاد ئەکەین. بەڵام ئەم خۆ لە یاد کردنە دواجار لە هەندێک رەفتار و هەڵسوکەوتی ئێمەدا رەنگدانەوەی ئەبێت. لەم درێژەی ئەم بابەتەدا ئاماژە دەکەین بە هەندێک لەو نیشانانە کەوا پێمان ئەڵێن پێویستمان بە تەنیاییه.

١-کاتێک کە هیچ شتێک لە لاتان سەرنجڕاکێش نییه
هەندێک جار سەرەڕای ئەوەی پلان و بەرنامەیەکی تایبەتتان هەیه بۆ ژیان بەڵام هەست دەکەن هیچ تواناییەکتان بۆ ئەنجام دانی کارەکان نییه. تەنانەت ئەو بابەتانەی کە پێشتر زۆرت هەوڵ بۆ داون لە ئیستادا بێ‌مانا ئەنوێنن. لە کاتی ئاوەهادا ئەبێ بڕۆنه ناو تەنیایی خۆتان و دوور لە هەراهەرای شار و لە سووچی کتێبخانەیەکدا ئارامی بگەڕێننەوە بۆ دەروونتان.

٢-کاتێک کە بەخێرایی تووڕە ئەبن
مرۆڤ به گشتی توانای ئەوەی هەیه هاوکات چەندین بەرپرسایەتی لە ئەستۆ بگرێت. ئەتوانێ هاوکات بیر لە چەند بابەت بکاتەوە و هەر هەمووشیان ئەنجام بدا. بەڵام هەندێک جار کە یەکێک لەم ئەرکانە راناپەڕێن تووڕە ئەبێ و لەوانەیە دەست بکا به گریان. ئەوە نیشانەی ئەوەیە سەرقاڵییەکانت زۆرن و هەندێک تەنیاییت پێویستە.

٣-زۆر خواردن
به پێی توێژینەکان سترێس و زەختی دەروونی حەزی مرۆڤ بۆ خواردنی شیرنەمەنی و شتی لەم چەشنە بەرز ئەکاتەوە. ئەم حەزە سروشتی نییه و جگە لە زیانی جەستەیی زیانی دەروونیشی هەیه. لە کاتی ئاوەهادا تەنیایی و خۆ ئارام کردنەوە زۆر پێویستە.

 

سەرچاوە: healthline

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved