لە راگەیەنراوێكدا زانكۆی سلێمانی سەرجەم ئەو خوێندكارانە ئاگاداردەكاتەوە كە ناویان لە هیچ زانكۆو پەیمانگاكەیەك بۆ ئەمساڵی خوێندن نەهاتووەتەوە، دەتوانن جارێكی دیكە لە زانكۆی ناوبراو فۆرم پڕبكاتەوە. دەقی راگەیەنراوەكە... ئاگاداری سەرجەم خوێندکارانی ئامادەیی (زانستی و وێژەیی) دەکەین کە وەرنەگیراون لە ھیچ زانکۆیەک دووبارە فۆرمی پاڕاڵێڵ و ئێواران دابەشدەکرێت بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە ڕێکەوتی (٢٨ تا ٢٩-١٠-٢٠١٩) بۆ پڕکردنەوەی کورسییە بەتاڵەکانی خوێندن بە ھەردوو سیستەمی (پاڕاڵێڵ و ئێواران). تێبینی: - فۆرمی ئێواران لە کۆلێجەکان دەبێت کە خوێندنی ئێوارانیان ھەیە. - فۆرمی پاڕاڵێڵ لە بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی دەبێت لە کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure